حشدی شەعبی دەستی بەئۆپەراسیۆن كرد لەرزگاركردنی مووسڵ

خواكوڕك
بەگوێرەی لێدوانێكی دا گوتەبێژی سەربازی حشدی شەعبی بەیانی رۆژی شەممە، پرۆسەی رزگار كردنی رۆژئاوای مووسڵ دەستپێكرد، ئەو میحوەرە تایبەتە بە حشدی شەعبی و سەرجەم هێزەكانی حشدی شەعبی بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەكە دەكەن و لەسەرجەم بەرەكانی شەڕ بەرەو ئامانجە دیاركراوەكانیان هەنگاو دەنێن، بەئاراستەی كۆنترۆڵكردنی تەلەعفەر.
 
یوسف کیلابی گوتەبێژی سەربازی حشدی شەعبی لە لێدوانێكی دا بۆ میدیاكان ئەوەی پشتراستكردەوە، كە ئەمرۆ كاتژمێر شەش بەرەبەیانی، رۆژی شەممە 29ی 10ی 2016ی ئۆپەراسیۆنەكانی حشدی شەعبی بەبەشداری هەموو هێزەكانی حشدی شەعبی لەئۆپەراسیۆنی رزگاری كردنی مووسڵ دەستیا كردووە بەشەڕ لە رۆژئاوای مووسڵ.
 
هەروەها دەستەی حشدی شەعبی بەیانێكی بڵاو كردۆتەوە لە بەیاننامەكەدا دووپاتیكردەوە، “ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژئاوای موسڵ لە میحوەری حەشدی شەعبی دەستیپێکرد، بەمەبەستی رزگارکردنی خاکێکی زۆر فراوان و بڕینی پەیوەندیی و رێگەی گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ داعش.
 
پێشتر توركیا لەزاری مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا هۆشداری لە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی رۆژئاوای موسڵ بە دیاریکراوی قەزای تەلەعفەر دابوو و، رایگەیاندبوو “لەئەگەری پێکهێنانی ئەو هێزەی حەشدی شەعبی و دروستبوونی مەترسی بۆ سەر ئاسایشی تورکیا، وڵاتەکەم رێوشوێنی ئەمنی پێویست دەگرێتەبەر”.
 
هەر بەگوێرەی هەواڵ و زانیاریەكان، ئەگەر هەیە ئەمریكا هاوكاریەكانی بۆ ئۆپەراسیۆنی رزگار كردنی مووسڵ رابگرێت، پێشتر پارتیش لە بەیاننامەیەكدا لە وەڵامی مالیكی دا رایگەیاندبوو كە مالیكی و هاوپەیمانەكانی مالیكی لەوە دەترسن كە مووسڵ رزگار بكرێت، سەرچاوەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن رزگار كردنی مووسڵ ئەوە روون دەكاتەوە كە كێ مووسڵی رادەستی داعش كرد،
Back to top button