له بارهی ئهم نهخۆشیهوه ئافرهتان پێویسته زۆر ووریابن.
هەوكردنی ناو ڕەحم یەكێكە لەنەخۆشییەكانی ئافرەتان و تووشی ئزارێكی زۆریان دەكات، ئەوەش كۆمەڵێك نیشانەو هۆكاری هەیە، بۆنێكی ناخۆش دروست دەبێت یان خورو ئاڵۆش و سوربوونەوە دروستبوونی ئاوی سپی لێدەكەوێتەوە.”
هۆكاری دروستبوونی هەوكردنی ناو رەحم لەخانمان دەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆكارێكی سەرەكی كە بریتین لەمانەی خوارەوە:
1. بوونی میكرۆب لەو بەشەی لەشدا بەشێوەیەكی سروشتی، كە دەبێتە هۆكارێك بۆ هەوكردنی ناوگیانی ئەو خانمە.
2. بەكتریا سەرچاوەی زۆرێك لە هەوكردنەكانە، دوو جۆری هەیە هەندێك بەكتریا سوودبەخشەو هەندێكی تر بەپێچەوانەوە، جۆرە بەكتریایەكیش هەیە لەناو ئەندامی زاوزێی خانماندا دروستدەبێت و دەبێتە هۆكارێك بۆ هەوكردن بەتایبەتی بەهۆی سێكسەوە.
3. بەشێكی زۆری خانمان ناتوانن پاكوخاوێنی ئەندامی زاوزێیان بەدروستی ڕابگرن، خودی خۆیان هۆكارێكن بۆ دروستكردنی هەوكردن.
4. پاككەرەوەكان وەك سابوون، كە بڕێكی زۆر پێكهاتەی كیمیایی تێدایەو دەبێتە هۆی سوربوونەوەو خورو هەوكردنی ئەندامی زاوزێ، چونكە یارمەتی گەشەكردنی بەكتریا دەدات، هەر بۆیە پێویستە پاككەرەوەی تایبەت بەكاربهێنێت.