فازڵ میرانی :له چه‌ند رۆژی داهاتوودا پارتی و یه‌كێتی به‌جیاو دواتر هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆده‌بنه‌وه
دوێنێ ٦ی۱۱ی۲۰۱۸، كاندیدانی دەرچوو بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان سوێندی یاساییان خوارد و وەك پەرلەمانتار دەست بەكاربوون، بەڵام بەھۆی رێك نەكەوتنی پێش وەختەی لایەنەكان نەتوانرا دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان پێك بھێندرێت، بۆیە كۆبوونەوەی پەرلەمان بە كراوەیی ھێڵراوەتەوە تا لایەنە سیاسییەكان لەسەر پۆستەكانی كابینەی داھاتووی حكوومەت و دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان رێكدەكەون.
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، ده‌ڵێت: له چه‌ند رۆژی داهاتوودا پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه، ھەروەھا پارتی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش كۆده‌بێته‌وه.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: “لە چەند رۆژی داھاتوودا پارتی و یەكێتی، ھەروەھا پارتی لەگەڵ لایەنەكانی دیكە كۆدەبنەوە
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی راشیگه‌یاند: “هه‌موو لایه‌نه‌كان ھەست بە بەرپرسیاریەتی دەكەن و ناچارن پێكه‌وه كۆببنه‌وه و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن”.