گوته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر :جه‌لال په‌رێشان سه‌رپێچی كردووه
دوێنێ سێشەممە ٦ی۱۱ی۲۰۱۸، یەكەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدرا و جەلال پەرێشان، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە پاسكیل چوو بۆ پەرلەمان.
لای خۆیه‌وه فازیل حاجی، گوتەبێژی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر رایگەیاند:” ده‌بوایه جەلال پەرێشان هه‌ندێك پابه‌ندی یاسا و رێنماییه‌كان بێت و له كاتی رێكردنی به‌م شێوه نا سه‌لامه‌تانه نیوەی شەقام داگیر نەكات”.
گوتەبێژی هاتووچۆی پارێزگای هەولێڕگوتیشی :” ئه‌و كارەی جەلال پەرێشان نمونه‌یه‌كه و خه‌ڵك چاوی لێده‌كه‌ن و پێویست بوو بۆئه‌وه‌ی پاسكیل لیخوڕین بكات به كلتور، هه‌مو پێداویستیه‌كانی سه‌لامه‌تی به‌كار بهێنابایه”.
هه‌روه‌ها فازیل حاجی هیواشیخواستووە ئەو پەرلەمانتارە كار لەسەر ئەوە بكات، لە كاتی دروستكردنی شەقامدا بەشێكی تایبەت بە پاسكیل دیاری بكرێت.