گۆڕانكاری له لۆگۆی وهزارهتی ناوخۆی عێراقدا كرا
گۆڕانکاری لە نووسینەکانی سەر لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دهكرێت و زمانی كوردی بۆ سەر لۆگۆكە زیاد دهكرێت .
لە لۆگۆكەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، وێنەی سەری باز كە ھێمای كۆماری عێراقە ھەیە و لەژێرەوەش دوو شمشێر و دوو قەدی داری خورما دەبینرێن. لای چەپیشی بە كوردی نوسراوە وەزارەتی ناوخۆ.
ئەمە لەكاتێكدایە كە پێشتر نووسین بە زمانی كوردی لەسەر ئەو لۆگۆیە نەبوو، دوای دەستبەكاربوونی عادل عەبدولمەھدی وەك سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەو بڕیارە دراوە.