۱۲ ملیۆن دۆلار بەخششی دۆزینەوەی شوێنی سێ بەرپرسی باڵای پەکەکەیه‌

ئێوارەی دوێنێ سێشەممە ٦ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۸وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند:بڕی ۱۲ ملیۆن دۆلاری وەك بەخشش تەرخانكردووە بۆ دۆزینەوەی شوێنی هەریەك لە موڕاد قەرەیلان، جەمیل بایك و دۆران كاڵكان. سەركردەی پەكەكە.

لەبەیاننامەیەكدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ده‌ڵێت :”وەزارەتی دەرەوەی بڕیاری داوە ئەو بڕە پاریە تەرخان بكات وەكو بەخشش بەئەو كەسانەی زانیاری لەسەر شوێنی ئەوسەركردانەی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە دەدات بەئەوان تاوەكو بیكەنە ئامانج”.

بەپێی لیستەكەی ئەمریكا، بڕی بەخششەكان بەمشێوەیەیە: “موراد قەرەیڵان پێنج ملیۆن دۆلار، جەمیل بایك چوار ملیۆن دۆلار، دوران كاڵكان سێ ملیۆن دۆلار”.

ئەو بڕیارەی ئەمریکا دوای سەردانی ماسیۆ پالمەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دێت بۆ ئەنقەرە و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی تورکیا .

ماسیۆ پالمەر دەڵێت “لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا بەخۆشحاڵییەوە یەکەم سەردانم بۆ ئەنقەرە ئەنجامدا. لە سەردانەکەمدا لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی باڵای حکومەتی تورکیا و پەرلەمان و بازرگانان لەبارەی چەند نیگەرانی و پرسێکی هاوبەش کۆبوومەوە”.

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە “ئەمریکا هەوڵە هاوبەشەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەگەڵ تورکیای هاوپەیمانی ناتۆی بەرزدەنرخێنێت.

لە بەشێکی ئەم سەردانەمەدا بەخۆشحاڵییەوە ناوی سێ سەرکردەی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رادەگەیێنین بۆ ئەوەی بکرێنە ئامانج”.

Back to top button