ئه‌بوبه‌كر كاروانی : ئێران به‌ نیازه‌ سلێمانی بكاته‌ ناوه‌ندێكی بازرگانی

دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ژێر به‌ ژێری نێوان یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لەبارەی بەکارهێنانی سلێمانی وەک ناوەندێکی بازرگانی بۆ ڕزگاربوونی ئێران لە گەمارۆ ئابوورییەکەی ئەمریکا. ئەبوبەکر کاروانی، چاودێری سیاسی و ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی، ڕایگەیاند:” پرسیارەکە ئەوەیە کە ئاخۆ ئێران چۆن سلێمانی دەکاتە ناوەندێکی بازرگانی؟ ئایا لە چوارچێوەی ڕووپۆشە یاساییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەشێوەیەکی یاسایی بەکاری دەھێنێت؟ ئایا ئێران کارگەکانی دەگوازێتەوە بۆ ھەرێمی کوردستان و بەپلەی یەکەم لە شاری سلێمانی بەرھەمەکانی بەکاردەھێنێت؟ یاخود بەشێوەیەکی قاچاخ و لەدەرەوەی سزاکانی ئەمریکا ئەو کارە دەکات؟ بەڵام ”ھەرچۆنێک بێت، بێگومان دەرئەنجامی جیاوازی لێ دەکەوێتەوە“.

ئه‌بوبه‌كر كاروانی ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌ڵێت :” ئەگەر ئێران بیەوێ تەحەدای ئەمریکا بکات، یان سلێمانی بکات بە ناوەندێکی بازرگانی لەم کاتەدا، ”بێگومان ئەوە بۆ سلێمانی و ھەرێمی کوردستان باش نابێت، بەڵام ئەگەر ئەو ھەوڵانە لەچوارچێوەی یاسا بەرکارەکانی ھەرێمی کوردستان جێ بکرێتەوە، بەوەڕ ناکەم زیانێکی ئەوتۆی ھەبێت“.

بەهۆی ئەوەی ئەمریکا گەمارۆیەکی گەورەی خستووەتە سەر ئێران هەوڵدەدات بەشێک لە مامەڵە بازرگانی و داراییەکانی خۆی بە هاوکاریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ شاری سلێمانی بگوازێتەوە. بەتایبەتیش لەم چوارچێوەیەدا کە پێشتر نازم دەباغ، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران کە لەسەر پشکی یەکێتی لەو پۆستەدایە و چاودێران دەڵێن بۆچوونەکانی زۆرتر بۆچوونی یەکێتین نەک حکوومەت.

Back to top button