نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان کۆبووەوە
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ۷ی۱۱ی۲۰۱۸، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، لەگەڵ یان كۆبیش نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری کۆبووەوە، کە له دیدارێكدا پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا و هه‌ردوولا هیوایان خواست ڕه‌وشی سیاسیی عێراق به‌ره‌و باشتر بڕوات و كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق بتوانێت داواكاری و ماف و خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق دابین بكات و لایه‌نی كوردی له‌مباره‌یه‌وه ڕۆڵێكی به‌هێز و كاریگه‌ری هه‌بێت و هاوكار بێت بۆ به‌دیهێنانی مافی ته‌واوی پێكهاته‌كان.
سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران،له ڕاگهیهنراوێكیدا ئاماژه‌ی پێده‌دات كه باس له دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان كرا و جه‌خت له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان كرایه‌وه تاكو دواتر هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت بهاوێژرێن و حكوومه‌تێك پێك بێت كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواستی لایه‌ن و پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بێت.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندار به عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.