دوو پێشمه‌رگه‌ بەهۆی رووداوێکی هاتۆچۆوە گیانیان لەدەست دا

به‌هۆی به‌یه‌كداكێشانی دوو ئۆتۆمبیل له‌ جۆره‌كانی ئۆپڵ ڤیكترا و بارهه‌ڵگرێك له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی  به‌رده‌ڕه‌ش – باشیك دوو پێشمه‌رگه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌پێی زانیارییه‌كانیش ئه‌و دوو پێشمه‌رگه‌یه‌ خه‌ڵكی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌شن و چوون بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا به‌ره‌و ماڵه‌وه‌ به‌ ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ستدا.

ئازاد تەها، بەرپرسی ژووری پەیوەندی و راگەیاندن لە بەڕێوبەراتی هاتۆچۆی پارێزگای دهۆک راگەیاند:” رووداوەکە لە سنوری ناحیەی باشیک لەنزیک گوندی “سێکان” روویداوە، بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی گەنج کە تەمەنیان لە نێوان 25 بۆ 35 ساڵیدایه‌، گیانیان لە دەستدا و دوو کەسی دیکه‌ش برینداربوون، کە برینی یەکێکیان سه‌خته‌”.

بەرپرسی ژووری پەیوەندی و راگەیاندن لە بەڕێوبەراتی هاتۆچۆی پارێزگای دهۆک گوتیشی :” هەردوو ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری بارهه‌ڵگری دووتەنی و ئۆپڵ ڤیکترا بوون، روودانی رووداوەکەشی بو خێرایی لێخۆرین و پابه‌ندنه‌بوون بە رێنمایەکانی هاتۆچوو گەڕاندەوە”.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی ژووری پەیوەندی و راگەیاندن لە بەڕێوبەراتی هاتۆچۆی پارێزگای دهۆک داواشی لەشۆفێران کرد، زیاتر پابه‌ندی رێنمایەکانی هاتوچۆ بن، بەتایبەت لە ئێستادا کە وەرزی سه‌رما ده‌ستی پێكردووه‌ و به‌هۆی بارانبارینه‌وه‌ مه‌ودای بینین كه‌م ده‌بێته‌وه‌.

 

Back to top button