ئاراس حەسۆ میرخان: هەفتەی داهاتوو پارتی دەست دەكات بە گفتوگۆی پێكهێنانی حكومەت لەگەڵ لایەنەسیاسەكان
دوای ئەوەی پارتی توانی ببێتە براوەی یەكەمی هەڵبژاردنەكانی پەلەمانی كوردستان لە مەبەستی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم وا بڕیارە پارتی سەردانی لایەنە سیاسەكان بكات, ئەندامێكی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد، بەپێی ئەو بەرنامەیەی دایانناوە، لە ھەفتەی داھاتووەوە دەست بە سەردانەكانیان بۆ لای لایەنە سیاسییەكان دەكەن.
ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی ڕایگەیاند: “بەپێی ئەو بەنامەیەی ھەمانە، ئەگەر ھیچ شتێكی ناسرووشتی ڕوو نەدات، ئەوا لە ھەفتەی داھاتووەوە دەست بە سەردانەكانمان بۆ لای لایەنە سیاسییەكان دەكەین و سەرەتاش سەردانی یەكێتی دەكەین و لەگەڵیان كۆ دەبینەوە”.
ئاماژەی بەوەش كرد: “ئێستا چاوەڕوانی سەرۆك بارزانین بۆ ئەوەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتی ئەنجام بدرێت، تا بە فەرمی كاندید بۆ سەرۆكی حكوومەت دیاری بكەین”.
ئەوەشی خستە ڕوو، دوای دیاریكردنی كەسێك بە فەرمی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی هەرێمی كوردستان، ئەو كەسە بۆ گفتوگۆ دەست بە سەردانی لایەنەكان دەكات.