وەزارەتی ناوخۆی عێراق لۆگۆی خۆی گۆڕی بۆ یەكەم جار زمانی كوردی خرایە ناو لۆگۆكە
دوای ئەوەی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق پێكهێنرا بەر لە دەستنشانكردنی وەزیر ناوخۆ , وەزارەتی ناوخۆی عیراق لۆگۆی وەزارەتەكەی گۆڕی و بۆ یەكەمجار زمانی كوردیشی خرایەسەر.
ئەو لۆگۆیەی وەزارەتی ناوخۆ چەند ساڵێك بو لەلایەن دامەزراوە و دەزگاكانیەوە بەكاردەهێنرا، لەگەڵ گۆڕینی كابینەی حكومەتی عیراق، ئەویش گۆڕانكاری بەسەرداهاتوە و لە لۆگۆ تازەكەدا وێنەی “داڵ”ەكەی كۆماری عیراق لەناوەڕاستدایە و لەخواریشیەوە دوو شمشێر و دار خورمای تێدا دانراوە.
بەپێی ئەو وێنەیەی وەزارەتی ناوخۆ بڵاویكردۆتەوە، لۆگۆ نوێیەكە لەپاڵ هەردوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی، زمانی كوردیشی بۆ زیاد كراوەو بە هەر سێ زمان نوسراوە “وەزارەتی ناوخۆ”.