عەرەبە سوونەكان لەسەر بارزانی بەتووندی دژی مالیكی هاتنە سەرخەت

خواكوڕك

لەراگەیاندراوێك كە كۆپیەكی دەستی خواكوڕك كەوتووە، سەرۆك هۆزەكانی عەرەبی سنووری پارێزگای مووسڵ بەتووندی قسەكانی مالیكی رەد دەكەنەوە، بە دەستێكی دووبەرەكی دژی عەرەبی سوونە و كورد دەزانن و دەلێن دەبێت مالیكی دادگای بكرێت.

هۆزە عەرەبەكانی سنوری مووسڵ راشیان گەیاندووە”ئێمە وەك هۆزە عەرەبەكانی نەینەوا، ئیدانەی قسەكانی مالیكی دەكەن و بە توندی ڕەتی لێدوانەكەی دەدەنەوە، لە دژی هەرێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان وسەرۆكی هەرێمی كوردستان، دەلێن لێدوانەكانی مالیكی لە بنەڕەتەوە تایفین و ئامانجی دروستكردنی فیتنەیە لە نێوان خەڵكی نەینەوادا.

هەروەها ئەو هۆزانەی شاری مووسڵ لە وەڵامی مالیكی دەشلێن پیلانە ئایفییەكەی كە لە بنەڕەتەوە لەسەر بەرنامەی ئێران و ئەوانەی وەكو ئێرانن دانراوە، دەڵێین تۆ هیچ پەیوەندییەكت بە مووسڵەوە نییە و لە تۆمەتبارانی كەوتنی مووسڵی، تۆ لە كوێ بووی ئەو كاتەی كوردستان دەرگای خۆی واڵا كرد بە ڕووی ئاوارەكانی عەرەب بە سوننە و شیعەوە كە شەهیدیان دا لە پێشمەرگە قارەمانەكان بۆ ئازادكردنی ناوچە عەرەبییەكان و خەڵكەكەیان پاراست لە كارە تیرۆریستییەكانی داعش، بۆیە پێت دەڵێین، مافی كوردستانە پەیوەندی هەبێت لەگەڵ گشت وڵاتاندا كە ئێستا لە سەروبەندی جیابوونەوەیە، دەشڵێین بۆچی هێرش ناكەیتە سەر وڵاتە عەرەبییەكان كە پەیوەندییان لەگەڵ ئیسڕائیل هەیە و باڵیۆزخانەیان هەیە لە ئیسڕائیل و بە پێچەوانەیشەوە.

لە راگەیێنراوەكەدا ڕوونیش كراوەتەوە: كە دەلێن مالیكی كەسێكی خاوەن فیكرەی تایفی و ئەو هەوڵە تایفیانەت رقێكە بەرانبەر گەلی كوردستان، تۆ لە كوێی ئەو كاتەی هێزەكانی پێشمەرگە بەیەكەوە لەگەڵ سوپای عێراق دەجەنگن دژ بە ترۆریستانی داعشی، بۆیە وەكو عەشیرەتە عەرەبەكانی نەینەوا ڕەتی لێدوانە ئاگرینەكەی تۆ بەرانبەر پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەینەوە كە خاوەن مێژوویەكی پڕ لە سەروەرییە و ئەو حیزبەی لەگەڵت بوو ئەو كاتەی ڕات كرد لە كردەوە وەحشیگەرییەكانی سەددام و پێشوازییان لێت كرد و باوەڕیان پێت هەبوو كە تۆ ئۆپۆزسیۆنی باشی و رێزلێگیراو بووی لە هەرێمی كوردستان”.

لە كۆتایی ڕاگەیێنراوەكەدا هاتووە: “ئێمە وەكو عەشیرەتە عەرەبەكانی نەینەوا، داوا لە عەبادی دەكەین مالیكی ڕادەستی دادگاكانی عێراق بكات لەسەر ئەو لێدوانە تایفیانەی كە هەوڵی نانەوەی فیتنەی مەزهەبی لە نێوان عەرەب و كورددا دەدات، وەكو هۆزە عەرەبەكانی نەینەوایش پێشتریش داوامان كردووە ئەوەی نوێنەرایەتیمان دەكات مەسعوود بارزانییە كە خاوەنی چاكەیەكی زۆرە لەگەڵ ئاوارە عەرەبەكاندا.

Back to top button