مەلا مەڕوان سەرۆكی فڕاكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی 49 ملیۆن دینار بە حەلاڵی وەر دەگرم

 

دوای ئەوەی خوڵی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان كۆتای هات بە پێی یاسا, پەرلەمانتاران هەریەكەیان بڕی 49 ملیۆن دیناریان بۆ خەرج دەكرێت وەك رێزلێنانی خانەنشینی, سەرۆكی فڕاكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە خولی چوارەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان دەڵێت:” ئەوە یاسایە پابەند نەبوونی پێی یاسا شكێنیە بۆیە بە حەلالی وەری دەرگم”.

مەلا مەڕوان سەرۆكی فڕاكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە خولی چوارەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان لە بارەی وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە گوتیشی” ئەوە یاسایە و هەیە، پابەند نەبوون بەهەر بڕگە و یاسایەك دەبێتە یاسا شكێنی، وە كاتێك پەرلەمانتارێك یا فڕاكسیۆنێك ئەو بڕە پارەیە وەرنەگرێت نابێتە هۆی گۆڕینی یاساكە، بەڵكو یاساكە وەك خۆی دەمێنێتەوە وە ئەو پارەیە ئەگەر وەرنەگیرێت ناخرێتە سەر موچەی خانەنشینی ئەو كەسانەی كە موچەكەیان كەمە، بەڵكو بەپێچەوانەوە بەشێوەیەكی نایاسایی تر و گەندەڵی خەرج دەكرێت، حكومەت بە شێوازی (سو‌و التصرف) سود لەو پارەیە دەبینێت، بۆیە ئێمە ئەوە ناكەین بەڵكو داكۆكی لەسەر گۆڕینی یاساكە و كەمكردنەوەی موچەی پلەباڵاكان دەكەینەوە كە بەرژەوەندی خەڵك و دامودەزگاكانی خۆشماندا بێت، ناشكرێت بێیت بە “عاتفی” موچەی پەرلەمانتار كەمبكەیتەوە كەبەیانی كەس ئامادە نەبێت بێت دەوام بكات.”

مەروان گەڵاڵی گوتیشی: مەبەستم هەر موچە نیە، بەڵام بەڵێ بۆ نمونە لە ئەمریكا موچەی وەزیر و سەرۆك كۆماری و ئەندامێكی كۆنگرێس ئایا وەك موچەی مامۆستا و كرێكارێكە؟”

مەلا مەڕوان گوتی” ئەگەر كەسێك ئەوە عەقڵیەتی بێت هەموو جیاوازییەكانی پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن و پارتی و یەكێتی لەو 49 ملیۆنەدا ببینێتەوە ئەوا من دەڵێم هەر شایستەی وەڵام دانەوە نیە، چونكە ئەو 49 ملیۆنە موچەی شەش مانگە ئەگەر موچەكەی كەمبكرێتەوە ئەو ڕێژەیە نامێنێت، هەموو فەرمانبەرێك مامۆستایەك كەخانەنشین كرا موچەی ئەو شەش مانگە وەردەگرێت.”

هەروەها گوتیشی: ئەو (49) ملیۆنە حەڵاڵە، لەبەر ئەوەی ئەگەر حەرام بوایە ئێـمە وەرماندەگرت و بەلایدا نەدەچوین، ئێمە بە ملیار بە چەندین دەفتەر پارەمان دراوەتێ بۆ ئەوەی هەڵوێستی خۆمان بگۆڕین بەڵام نەمان گۆڕیووە. وەك وتم ئەوە موچەی شەش مانگە هەر بۆ خانەنشینی پەرلەمانتار نیە بەڵكو بۆ هەموو فەرمانبەرێكە، بەڵام بەپێی ڕێژەكە دەگۆڕێت.”

Back to top button