پرسەنامەی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی كۆچی دوایی خاتوو مریەمی قازی

دوای ئەوەی نوسەرو ڕۆشنبیر، مریەم قازی کۆچی  دوای کرد سەرۆک بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوای، پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بارزانی 

بەناوی خوای گەورە و میھرەبان

بۆ خانەوادەی بەڕێزی قازی

ھەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و ڕۆشنبیری بەھەڵوێست و نیشتمانپەروەر، خاتوو مریەمی قازی، خەمباری كردم.

لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و سەرجەم نووسەر و ڕۆشنبیرانی كوردستان و ئەنجوومەنی ئەدەبیی مەھاباد و خەڵكی خۆشەویستی مەھاباد و مامۆستا و قوتابیانی بەشی كوردی لە زانكۆی كوردستان – سنە، دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە ڕوحی مریەم خانم بە بەھەشتی بەرین شاد بكات و دڵنەوایی ھەموولایەك بدات.

انا للە وانا الیە راجعون

مەسعود بارزانی
٧ی١١ی٢٠١٨

 

Back to top button