نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له باڵیۆزی به‌لجیكا له عێراق ده‌كات
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 18ی11ی2018 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له هنریك ڤان دیفێڵد باڵیۆزی به‌لجیكا له عێراق و ئه‌رده‌ن و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا دیفێڵد باسی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌كاری بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم كرد و پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی له بواره جیاوازه‌كاندا به‌تایبه‌تی له بواری ئابووریدا به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها باسی له پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ كرد و به پێویستی زانی به‌شدارییه‌كی به‌هێزی لایه‌نی كوردی له‌و حكوومه‌ته‌دا هه‌بێت به شێوه‌یه‌ك له هه‌موو روویه‌كه‌وه خزمه‌تگوزاری بۆ پێكهاته‌كانی عێراق دابین بكات و كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تیی ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه و دیداره‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له بواری ئابووری و باشتركردنی ژیانی هاووڵاتیان كرد و ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكانی هه‌ولێر ـ به‌غدا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان ده‌ربڕی.
تاوتوێكردنی ره‌وشی ئاواره‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان، دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه پێویسته‌كانیان و پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.