ئه‌مریكا :به‌پێچه‌وانه‌ی په‌كه‌كه‌وه یه‌په‌گه به رێكخراوی تیرۆریستی ناناسین
نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا ده‌ڵێت :له نیگه‌رانیه‌كانی توركیا تێده‌گه‌ین و به‌پێچه‌وانه‌ی په‌كه‌كه‌وه یه‌په‌كه رێكخراویكی تێرۆریستی نییه .
جێمس جێڤری، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مەریكا بۆ كاروباری سوریا، لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: “ھه‌ڵوێستمان به‌رانبه‌ر په‌كه‌كه روونه. به‌پێچه‌وانه‌ی په‌كه‌كه‌وه یه‌په‌گه به رێكخراوی تیرۆریستی ناناسین. هه‌رگیز ئه‌مه‌مان نه‌كردووه. پێش ده‌ستێوه‌ردانی سووریاش نهمانكردووه. به‌ڵام له نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانی توركیا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردووكیان تێده‌گه‌ین. له‌به‌رئه‌وه زۆر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه ده‌كه‌ین. پێش هه‌موو شتێك زانیاری به توركیا ده‌ده‌ین له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چیمان كردووه و بۆچی ئه‌نجاممانداوه”.
نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مەریكا بۆ كاروباری سوریا گوتیشی: “هه‌موو شتێك ئه‌نجامده‌ده‌ین له‌پێناو ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددی له‌سه‌ر توركیا دروست نه‌بێت له‌باكووری سووریاوه. ئێستا پڕۆگرامی منبج په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین. به‌هۆی نیگه‌رانییه‌كانی توركیاوه، ئه‌و چه‌كانه‌ی به هه‌سه‌ده دراون، زۆر به‌وریاییه‌وه دوورده‌خه‌ینه‌وه لێیان. به توركه‌كان ده‌ڵێین، ته‌نها چه‌كی سووك ده‌ده‌ین به‌م مرۆڤانه. ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كانی سهرنهكهوتنیانه به‌سه‌ر داعشدا له‌م دواییه‌دا”.
رۆژی ٦ی۱ی۲۰۱۸، چەند سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڵاویان كردەوە، ئه‌مه‌ريكا ۵ مليۆن دۆلار ده‌داته هه‌ر كه‌سێك زانيارى له باره‌ى موراد قه‌ره‌يلان و ٤ مليۆن دۆلار بۆ هه‌ر كه‌سێك زانيارى سه‌باره‌ت به جه‌ميل بايك و ۳ مليۆن دۆلار بۆ هه‌ر كه‌سێك زانيارى له باره‌ى دوران كالكان بداته حكوومه‌تى ئه‌مه‌ريكا به مه‌به‌ستى ده‌ستگيركردنيان.