كوردستان هێلكه‌ی ناوخۆ ره‌وانه‌ی باشووری عێراق ده‌كات و هێلكه‌ی توركی هاورده ده‌كات

هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌مێكی زۆری هێڵكه‌ی هه‌یه كه به‌شی پێداویستی ناوخۆیی ده‌كات، كه‌چی له توركیاوه هێلكه‌یه‌كی زۆر هاورده ده‌كرێت، خاڵی سه‌رنجڕاكێش ئه‌وه‌یه ره‌وانه‌ی باشووری عێراق ده‌كرێت، له به‌رامبه‌ردا له توركیاوه هێلكه هاورده ده‌كرێت .
به‌رهه‌مهێنانی هێلكه له‌ناوخۆدا قۆناخی خۆ بژێوی تێپه‌ڕاندووه، كه‌چی هێشتا له ده‌روه هاورده ده‌كرێت، ته‌نها له‌به‌ر ڕه‌نگی قه‌پاغه‌كه‌ی قاوه‌ییه، ئار‌زووی هاووڵاتییان بۆ هێلكه‌ی سپیه، بۆیه ساڵانه به‌ملیۆنان دۆلار هێلكه بۆ هه‌رێمی كوردستان هاورده ده‌كرێت.
ھاووڵاتییان ده‌ڵێن :لەلامان بووەتە عادەت دەنا جیاوازی لە نێوان ھێلكەی سوور و سپی نییە، بەڵام ئێمە ھەمووكات ھەر ھێلكەی سپیمان كڕیووە”.
هاوڵاتیان پێیان وایه : “لە رووی تامەوە ھیچ جیاوازی لەنێوان ھێلكەی سپی و سوور نییە، بەڵام بووەتە عادەت و منداڵەكانیشمان ھەر حەزیان لە ھێلكەی سپییە”.
ره‌نگه بازاڕی هێلكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌یرترین بازاڕبێت، چونكه به‌رهه‌می ناوخۆیی هێلكه‌ی قاوه‌ییه و هه‌نارده‌ی باشووری عێراق ده‌كرێت، كه‌چی له‌ناوخۆدا خواست له‌سه‌ر هێلكه‌ی سپی زۆره كه له توركیاوه، هاورده ده‌كرێت.