بزانە سەركردەیەكی حەشدی شه‌عبی چی كردووە

دوای بەدواداچونی پرسی سپی كردنەوەی پارە لە بەرژەوەندی ئێران،لە ئێستادا ئەمریكا سەرقاڵی دەركردنی بڕیارێكە بۆ دەستگیركردنی ئەبومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبیە.

تایبەت بە هەمان پرس دەستەی دەست پاكی عێراقی چەندین بەڵگەی لەسەر گەندەڵی موهەندیس لەبەردەستە كە دیارترینیان بوونی سەد هەزار ناوی وەهمیە لە ڕیزەكانی حەشدی شەعبی و تەواوی موچەكانیان ڕەوانەی ئێران دەكات كە نزیكەی سێ ملیار دۆلارە لەو ڕوانگەوە چاوەڕێ دەكرێت لە میانەی سەپاندنی سزاكانی سەر ئێران ئەو بەرپرسەی حەشدی شەعبیش فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەربچێت.

ئه‌بوو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبییه‌ و له‌ زۆرێک له‌ بۆنه‌كاندا له ‌ته‌نیشت قاسم سوله‌یمانى، فه‌رمانده‌ى هێزی تێرۆریستی قودسى ئێران ده‌رده‌كه‌وێت.

شاینی ئاماژه‌ پێدانه‌ له‌ ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هیزه‌ر ناوێرت، كاردانه‌وه‌ی دژی رۆڵی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ كه‌ركووك نیشاندا و گوتی، “ئه‌و تیرۆریسته‌”.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتبوی : موهه‌ندیس له‌ ساڵی 2009دا خراوه‌ته‌ نێو لیستی تیرۆری ئه‌مریكاوه‌ و له‌ كه‌ركووكی رۆڵی هه‌بووه‌ و گوتی، “هه‌واڵه‌كانم له‌وباره‌وه‌ بینی. ئه‌و تیرۆریسته‌. ناتوانم پشتڕاستی هه‌واڵه‌كان بكه‌مه‌وه‌. به‌ڵام ئه‌گه‌ر راستبێت، ئومێده‌وارم كاره‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رباز له‌لایه‌ن ناوبراوه‌وه‌ شكستبهێنێت”.

 

Back to top button