وەزارەتی دارای خشتەی نوێی مووچە راگەیاند

خواكوڕك
 
وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەیەکی نوێی مووچەی راگەیاند کە بەمشێوەیە…
ڕۆژى یەک شەممە بەروارى 30/10/2016، مووچەى ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
 1- مووچەى خانەنشینانى مەدەنى
2- وەزارەتى گواستنەوەو گەیاندن
3- وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان
4- وەزارەتى کارەبا
 
هەروەها ڕۆژى دوو شەممە بەروارى 31/10/2016، مووچەى ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
1-مووچەى (کەم ئەندامان)ى سەر بە وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى
2-وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى
3-وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى
4-وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى
5-وەزارەتى کشتوکال و سەرچاوەکانى ئاو
6-وەزارەتى شارەوانى گەشت و گوزار
7-وەزارەتى داد
8-ئەنجومەنى دادوەرى
9- سەرۆکایەتى پەرلەمان
10- سەرۆکایەتى هەرێم
11-سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران
Back to top button