هێمن شیخانی : یەکێتی کار بۆ ئەوە دەکات، پەیوەندیی نێوان گۆڕان و لایه‌نه‌كانی تر تێكبدات

پاش ئەوەی میدیاکانی سەر بە لاهوور جەنگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر، دەنگۆی کۆبوونەوەی نهێنیی نێوان گۆڕان و پارتییان لەبارەی پێکهێنانی حکوومەت بڵاو کردەوە.

له‌م باره‌یه‌وه‌ ھێمن شێخانی، بەرپرسی مەکۆی ھەولێر و ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان ڕاگەیاند:” ئەو دەنگۆیانە ناڕاستن و ”ھیچ دانیشتنێکی نھێنی و ژێربەژێرمان لەگەڵ پارتی و لایەنی دیکە نەکردووە و نیمانە، ئەگەر بمانەوێ لەگەڵ پارتیش دانیشتن بکەین، ئەوا دادەنیشین و بڕیاری خۆمان دەدەین، چونکە ستراتیژی گۆڕان دیارە”.

بەرپرسی مەکۆی ھەولێر و ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان گوتیشی :” بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ترسی لەوە نییە هیچ لایەنێک لێی تووڕە و نیگەران بێت و بۆ بەشداریکردنیش لە حکوومەت، لە ئایندەیەکی نزیکدا بڕیاری خۆیان دەدەن”.

ھێمن شێخانی ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان، ده‌ڵێت:” یەکێتی کار بۆ ئەوە دەکات، پەیوەندیی نێوان گۆڕان و لایەنەکانی دیکە، بەتایبەتیش پەیوەندیی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی تێکبدات. ده‌شڵێت: ”بەشێک لەو ڕۆژنامانەی کار بۆ یەکێتی و کار بۆ لاھوور جەنگی دەکەن، پێموایە زۆربەی ھەواڵەکانیان ناڕاستن و نادروستن”.

پارتی دیموكراتی كوردستان وەك براوەی یەكەمی هەڵبژاردن، ڕۆژانی داهاتوو دەكەوێتە گفتوگۆی گەرم‌و سەردانی حیزبەكان دەكات بۆ پێكهێنانی حكومەت،پارتی، بوونی ئۆپۆزسیۆن بە پێویست دەزانێت،له‌باره‌ی بڕیارەكەی نەوەی نوێ‌و یەكگرتوو به‌”شتێكی زۆر ئیجابییە ده‌زانێت و پێوییسته‌ ئۆپۆزسیۆنێكی بنیاتنەر لە هەرێمی كوردستان هەبێت.”

Back to top button