خیانهتی ۱٦ـی ئۆكتۆبەر ڕێگری بوو لهبهردهم سهربهخۆی كوردستاندا
حەمەڕەشید ھەرەس، نووسەر و چاودێری سیاسی ڕاگەیاند: “ئەمریکا دەوڵەتێکی سەرمایەدارە و ئەوان بەرژەوەندیی سەرمایەداریی خۆیان لەگەڵ ھەر وڵاتێکدا ھەبێت، پشتگیری لەو وڵاتە دەکەن، بێگومان ئەمریکا ھەرگیز شوێنی متمانەی ھیچ بزووتنەوایەکی ڕزگاریخوازی نەبووە”.
حەمەڕەشید ھەرەس، نووسەر و چاودێری سیاسی گوتیشی: “کاتێک بارزانی پرۆسەی ڕیفراندۆمی ئەنجام دا، گرنگ ئەوە بوو بارزانی باش ئەوەی دەزانی کەئەگەر ئەو مەوزووعی خایەنەت و پاشقولە نەبوایە، ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەمریکا مەجبوور دەبێت پشتگیری لە ڕیفراندۆنی سەربەخۆیی کوردستان بکات”.
حهمهڕهشید ههرهس دهشڵێت: “بارزانی باش دەیزانی ئەگەر کورد خۆی ھەوڵی سەربەخۆیی نەدات، ئەمریکا و وڵاتە زلھێزەکانی دیکە ھەرگیز پشتگیریی سەربەخۆیی کوردستان ناکەن، بۆیە بە پێویستی زانی گەلی کورد ڕیفراندۆم بکات و داوای مافی سەربەخۆبوونی خۆی بکات”.
ههروهها گوتیشی :” خیانهتی ١٦ی ئۆکتۆبەر ڕێگرییەکی گەورە بوو لەبەردەم سەربەخۆیی کوردستان”.
ڕۆژی ۱٦ـی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو، هێزەكانی عێراق و میلیشیاكانی حەشدی شەعبیی و هێزه ئێرانیهكان، بە هاوكاریی گروپی خیانهتكاری ناویهكێتی هێرشیان كردە سەر كەركووك و خورماتوو، كە بە هۆی پاشەكشەپێكردنی بەشێك لە پێشمەرگەكانی یەكێتی، شاری كەركووك و دووزخوورماتوویان داگیركرد و سەدان هاووڵاتیی سڤیل و پێشمەرگە شەهید بوون.