مه‌سروور بــارزانی پێشوازی لە هندریك ڤان دیفێڵد باڵیۆزی بەلجیكا لە عێراق و ئوردن ده‌كات

ئەمڕۆ 8ی11ی2018 مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە هندریك ڤان دیفێڵد، باڵیۆزی بەلجیكا لە عێراق و ئوردن و شاندێكی یاوەری كرد.

لەو دیداره‌ دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسی و سه‌ربازیی و ته‌نگژه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق تاوتوێكرا.

له‌دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان به‌ كێشه‌ سیاسی و ئابوورییه‌كان كرده‌وه‌، كه‌ بوونه‌ته‌ هۆی ده‌ركه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنی گرووپی تیرۆریستی.

له‌وباره‌وه‌ مه‌سرور بارزانی جه‌ختی له‌ بایه‌خی چاره‌سه‌ركردنێكی بنه‌ڕه‌تیانه‌ی كێشه‌ و كه‌موكوڕییه‌كان له‌ ناوچه‌ رزگاربووه‌كان كرده‌وه‌ به‌و پێیه‌ی ده‌بێته‌ زه‌مینه‌یه‌كی باش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران.

ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداری نێوان هه‌ردوولا گفتوگۆكردن بوو له‌باره‌ی هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی رێكخستنه‌وه‌ و تێكه‌ڵاوكردنه‌وه‌ی لیواكانی پێشمه‌رگه‌ و ئه‌وه‌ی له‌ حكوومه‌تی نوێی عێراق پێشبینی ده‌كرێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.

 

Back to top button