فڕۆكهخانهی ههولێر ۱۵ كهس به ڤیزای ساختهوه دهستگیركران
رائید رزگار فەرزەندە ئەفەندی ، لێپرسراوی بنکەی نیشینگە و پاسپۆرت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕایگهیاند:” دوێنێ چوارشەممە ۷ی۱۱ی۲۰۱۸ نۆ کەسیان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەستگیرکردووە، کە سەرجەمیان کوردبوون و هەوڵیانداوە بە ڤیزەی ساختە گەشتی دەرەوەی وڵات بکەن، یەکێک لەو دەستگیرکراوانەش قاچاخچی بووە.
لێپرسراوی بنکەی نیشینگە و پاسپۆرت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرگوتیشی :” لهوكوردانه شەش کەسیان پاسپۆرتی عێراقییان پێبووە کە ڤیزای ساختەی ئەڵمانیای لەسەر بووە و، دەیانویست لە رێگەی هێڵی جێرمەنیا خۆیان بگەیەننە شاری دۆسڵدۆرف لە وڵاتی ئەڵمانیا، دووانەکەی دیکە پاسپۆرتەکەیان ئیقامەی ساختەی یۆنانی پێوە بووە و، قاچاخچییەکیش دەستگیرکراوە، کە پاسپۆرتی عێراقی و ئیقامەی سوێدی هەبووە.
رائید رزگار فەرزەندە ئەفەندی، ئاماژەی بەوەشکرد هەر دوێنێ شەش هاووڵاتی بە رەگەز گینیایی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەستگیرکراون، کە بە ڤیزای ساختەی هەرێمی کوردستان دەیانویست بێنە نێو هەرێمی کوردستانەوە.
لێپرسراوی بنکەی نیشینگە و پاسپۆرت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر وتی “سەرجەم دەستگیرکراوەکان رادەستی دادگا کراون، بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاساییان لە بەرامبەردا بگیرێتەبەر”.