خواكوڕك وێنەی ساتی كونكردنی بۆڕی نەوت لە لایەنە حەشدی شەعبی و گرووپی خیانەتكاری یەكێتی بڵاودەكاتەوە
دوای ئەوەی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران بە هاوكاری خیانەتكارانی یەكێتی لە 16ـی ئۆكتۆبەر كەركووكیان داگیركرد, لەو كاتەوە جگە لە تێكچوونی دۆخی ئەمنیی پارێزگاكە، نەوتی كەركووك دەدزرێت و بەرەو ئێران دەبرێت و چاودێرانی دۆخی كەركووكیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، كە سەرەكیترین خاڵ ئەو گرووپەی ناو یەكێتی كەركووكیان ڕادەستی حەشدی شەعبی كرد، بۆ ئەوەی دەستكراوە بن لە دزینی نەوتی كەركووك و بەرەو ئێرانی ببەن.
بە پێی زانیاریەكانی(خواكوڕك) لەدەست پێكی بڕیاری سەپاندی سزای نوێی ئەمریكا بەسەر ئێراندا, رێككەوتننامەی هەنردەكردنی نەوتی كەركووك بۆ ئێران راگیرا كە ئەمەش گورزێكی كەمەر شكێن بوو بۆ خیانەتكاران چوونكە كەركووكیان بەرامبەر ئەو بڕە نەوتە فرۆشتبوو, كە رۆژانە بڕی یەك ملیۆن دۆلاریان وەردەگرت.
سەرچاوەی زانیاریەكانی خواكوڕك ئاشكراشی كرد : “لەم رۆژانەی ڕابردوودا، كونكردنێكی دیكەی بۆڕیی نەوتی سنووری كۆمپانیای نەوتی باكوور لە پارێزگای كەركووك ئاشكرا بووە و بەدیاریكراویش بۆڕیی نەوتی جەبەل بۆر، كە نەوت بۆ كۆمپانیای نەوتی باكوور دەگوزاێتەوە، دوو كون لەو بۆڕییەوە كراون، بە دوو بۆڕی كە درێژییەكەی 250 مەترە نەوت بۆ چاڵێك دەگوزارێتەوە و لەوێشەوە تانكەری لێ پڕ دەكرێت و لە بازاڕی ڕەشدا دەفرۆشرێت”.
سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد، كە كونكردنی ئەو بۆڕیی نەوتە لە لایەن چەند ئەفسەرێكی سەر بە میلیشیاكانی حەشدی شەعبییەوە ئەنجام دراوە، كە ماوەی چەند مانگێكە لەو رێگەیەوە نەوت دەدزن و دەیفرۆشن، بەبێ ئەوەی تاوەكوو ئێستا ئەو ئەفسەرانە دەستگیر كرابن، ئەمە لە كاتێكدایە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی نەوتی باكووریش بەو دزییەی نەوتە دەزانێت، بەڵام ئەوان سكاڵایان لەسەر كەس تۆمار نەكردووە.