یەكێتی بەڵێنی هاوكاری بە ئەمریكا و توركیا دەدات دژ بەپەكەكە, دەڵێن نامانەوێت مەترسی بۆ سەر هیچ وڵاتێكی دراوسێ دروست بێت ئەگەر هەر كەسێك بیكات لە دژی دەبین
چەند كاتژمێر بەر لە بڕیاری ئەمریكا دژ بە پەكەكە, كونسوڵی گشتی توركیا لە عێراق ھاكان كاراچای، سەردانی سلێمانی كرد لە لایەن بافێل تالەبانی ئەندامی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێشوازی لێكرا, لە دانیشتنەكە باسی رەوشی ناوچەكە و هەماهەنگی نێوان توركیا و یەكێتی بۆ رێگری كردن لە چاڵاكیەكانی پەكەكە لە سنوری قەندیل و ناوچە سنوریەكانی دیكە كرا, كە یەكێتی بەڵێنی هەموو هاوكاریەكی بە توركیا داوە, لە كاتێكدا لە میدیاكانی دوای بڕیار ئەمریكا دژایەتی خۆیان بۆ بڕیارەكەی ئەمریكا دەردەبڕن.
هەروەها دوای ئەوەی یەكێتی بەلێنی بە توركیا دا, چەند رژێك بەر لە ئێستا ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بڕیاری دا، چەندان ملیۆن دۆلار لە بەرامبەر هەر زانیارییەك بدات كە ببێتە هۆی دەستگیركردنی هەریەك لە (جەمیل بایك، موراد قەرەیلان و دۆران كاڵكان). شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خوشكی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدی كەسی یەكەمی باڵی دەستڕۆیشتووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هاوشێوەی بەشێك لە سەركردەكانی باڵەكە و گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەری حزبەكەی، نووسینێكی بە ناوی (كورد شۆڕشگێڕەكانی نافرۆشێت) بڵاو كردەوە، تێیدا ئەوەی ڕاگەیاندووە كە بڕیارەكەی ئەمریكا لەم كاتەدا بۆ پێدانی زانیاری سەبارەت بە شوێنی ئەو كەسانە ”زیاتر وادەردەكەوێ كە جۆرێك لە موجامەلەی سیاسیی ئەمریكای خاوەن سیاسەتی بێ ڕوویی بێت لەگەڵ توركیای گیرۆدە بە قەیرانی ناوخۆیی و دەرەكی، بەڵام جێگای ھەڵوێستە و تێڕامانێكی جدییە“
بە پێی زانیاریەكا هاوكاریەكانی توركیا لە بەرامبەر كردنەوەی فڕۆكەخانەی سلێمانیە لە لایەن توركیاوە كە چەند مەرجێكی بۆ لابردنی گەمارۆكانی لەسەر فڕۆكەخانەی سلێمانی داوەتە شاندەكانی یەكێتی، داوای لێ كردوون، لەو سنوورەی كە دەسەڵاتیان ھەیە لە سلێمانی و ھەڵەبجە، چالاكییەكانی پەكەكە رابگرن، ھاوكات زانیاریی تەواویان لەسەر بوونی بنكە و بارەگاكانی پەكەكە پێ بدەن. هەر بۆیە ئەو گرووپەی ناو یەكێتی لە سەردانی یەكشەممەی رابردووی كونسوڵی توركیا بۆ لایان لە دەباشان، بەڵێنیان بە كونسوڵی توركیا لە ھەرێمی كوردستان داوە، نەك ھەر تەنیا ھەوڵی راگرتنی چالاكییەكانی پەكەكە لەڕووی سەربازییەوە دەدەن، بەڵكوو ڕێگە لەو گرووپە سیاسییەی نزیك لە پەكەكەش بە ناوی تەڤگەری ئازادی دەگرن، لە سلێمانی بارەگا و چالاكیی سیاسییان ھەبێت، ڕێگەی لێ دەگرن.
هەروەها پێشوتر سەركردیەكی یەكێتی بە كەناڵێكی توركیای راگەیاندبوو, ئەو كێشەیە ئەگەر چی پەیوەندی بە یەكێتیەوە نیە, بەڵام ئێمە توركیا و ئەمریكا بە دۆستی خۆمان دەزانین, ناخوازین هیچ هەڕەشەیەك بۆسەر ئاسایشی ئەو دوو وڵاتە دورست بێت ئەگەر هەر كێیەك بێت.