لە موسڵ باری لە ناكاو راگەیێندرا

 

دوای ئەوی لە ماوەی یەك هەفتە سێ‌ تەقینەوە لە موسڵ روویدا, كە داترینیان كاتژمێرێك لەمەو بەر كە 25 پوریبانی لێكەوتەوە, سەرچاوەیەكی ئەمنی لە شاری مووسڵ رایگەیاند، دوای گەیشتنی زانیاری لەسەر بوونی ئۆتۆمۆبیلێكی دیكەی مینڕێژكراو لە یەكێك لە گەڕەكەكانی بەری راستی ئەو شارە، هێزە ئەمنییەكان باری لەناكاویان لەو شارە راگەیاند.

ئەو سەرچاوەیە بە سایتی “بەغداد الیوم”ـی راگەیاند: “هێزە ئەمنییەكان لە ناوچەی مووسڵ جەدیدە لە بەری راستی شاری مووسڵ زانیارییان پێ گەیشتووە، كە ئۆتۆمۆبیلێكی دیكەی مینڕێژكراو هێنراوەتە شوێنێكی ئەو گەڕەكە”.

ئەو سەرچاوەیە كە نەیویست ئاماژە بەناوی بكرێت دووپاتیكردەوە، “دوای ئەو تەقینەوەیەی ئێوارەی ئەمڕۆ روویدا، ترس و نیگەرانی لە تەواوی بەری راستی شاری مووسڵ بڵاوبووەتەوە و بەو هۆیەشەوە هێزە ئەمنییەكان باری لەناكاویان راگەیاندووە”.

لەماوەی هەفتەیەكدا ئەمە سێیەم تەقینەوەیە لەو شارە رووبدات.

Back to top button