دۆگلاس سیلیمان بالیۆزی ئەمریكا لە عێراق لە كارەكەی دورخرایەوە, ماسیو تۆلەر دەبیتە جێگرەوەی

 

دوای دووساڵ ساڵ لە سەرپەشتی كردنی بالیۆزی ئەمریكا لە عێراق. دۆگلاس سیلیمان لە كارەكەی دورخرایەوە ترەمپ باڵیۆزێكی نوێ، بەناوی ماسیو تۆلەر بۆ عێراق دەنێرێت كە ئێستا باڵیۆزی ئەمەریكایە لە یەمەن.

سیلیمان لە ماوەی رابردوودا هاوشانی، برێت مەكگۆرك، نێردراوی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش كاردەكات و بەهۆی ئەوەی وەك پشكدار لە بەهێزكردنی رۆڵی ئێران لە عێراق ئەژمار دەكرێن، رووبەڕووی رەخنەی توند بوونەتەوە.

لەو چوارچێوەیەدا میسال ئالوسی، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق لە كۆنگرەیەكی ساڵانەدا لە واشنتن، رەخنەی زۆری گرت و گووتی: “ئەوانەی نوێنەرایەتی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا دەكەن لەگەڵ برێت مەكگۆرك، قاسم سولەیمانی فەرمانداری فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانیان لە عێراق قەبووڵ كردووە”.

لە دواین دیداریشیدا سەرۆك مەسعوود بارزانی، لەگەڵ كەناڵی جەزیرەی قەتەری لەبارەی رۆڵی ئەمەریكا لە پرسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، گلەیی لە رۆڵی لایەنگرانەی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق لە بەرژەوەندی بەغدا كردبوو.

Back to top button