ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر بەڵگەنامە سەختەكەی رێواز فایەق هاتە سەرخەت

خواكوڕك
 
بەپێی روونكردنەوەیەك كەئەمرۆ 29/10/2016 رۆژی یەكشەممە، سه‌رۆكایه‌تیى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، بڵاوی كردۆتەوە رایگەیاندووە، چه‌ند په‌یج و ئه‌كاونتێك له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیى فه‌یسبووك، وه‌ك چه‌ند جارێكى دیكه‌ و به‌مه‌به‌ستى چه‌واشه‌كارى، وێنه‌ى نووسراوێكى ساخته‌ و دروستكراویان بڵاو كردۆته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ له‌سه‌ر فه‌رمانى به‌ڕێز سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، بڕى 682 هه‌زار دۆلار بۆ كڕینى خانوو بۆ ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێز خاتوو ڕێواز فایه‌ق خه‌رج كراوه‌.
 
هەر لە روونكردنەوەكەدا هاتووە لێره‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌ ئه‌م نووسراوه‌ به‌ ته‌واوى ساخته‌ و دروستكراوه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌دا‌ وێنه‌یه‌كى ڕاسته‌قینه‌ى ئه‌و نووسراوه‌ بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌ڵگرى هه‌مان ژماره‌ و به‌رواره‌ و به‌ ئیمزاى به‌ڕێز سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى كارگێڕى و دارایى بۆ مه‌به‌ستێكى دیكه‌ ئاراسته‌ى فه‌رمانگه‌ى دادنووسى هه‌ولێر كراوه‌.
 
هەر لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، نووسراوه‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌ پشتگیرییه‌كى فه‌رمانگه‌ى كاروبارى كارگێڕى و داراییى سه‌ر به‌ دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌ بۆ كارمه‌ندێكى سكرتایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ـ كه‌ خۆى داواى كردووه‌ و وێنه‌یه‌كى ئه‌ویش بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌ ـ و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌ هاوكارى و كڕینى خانووه‌وه‌ نییه‌ وه‌ك له‌ نووسراوه‌ ساخته‌ و دروستكراوه‌كه‌دا نیشان دراوه‌.
 
شایانی باسە لەدوو رۆژی رابردوو نووسراوێكی ساختە لەتۆڕەكانی كۆمەڵایەتی فیس بووك و میدیا سێبەرەكانی باڵی زۆرینەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەدژی رێواز فایەق ئەندام پەرلەمانێكی كوردستان لەسەر فراكسیۆنی یەكێتی لە باڵی ناوەندی بریار بڵاو كرایەوە گوایە 682 هەزار دۆلاری بۆ خانوو كرێن بۆ سەرف كراوە، پاش روونكردنەوەیەك لەو ئەندام پەرلەمانە سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران هاتە سەر خەت بەتووندی رەدی كردەوە بەساختە و چەواشەكار پێناسەی كرد.
بەڵگەی ساختە
بەڵگەی ساختە

 

342423

234324324
بەڵگە راستیەكە كە ژمارەی 1762 لەسەرە
 
Back to top button