توركیا هاوینهههواری “ئاڤا مارك”ی شێلادزێ تۆپباران كرد
دوای ئەوەی شەڕی گەریلاكانی پەكەكە و سوپای توركیا لە ناوچە سنوریەكانی هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد, سوپای توركیا بەردەوامە لە تۆپبارانكردنی ناوچە سنوریەكانی كوردستان. ، ئەمڕۆ ئێوارە، تۆپخانەكانی سوپای توركیا بە سەختی هاوینەهەواری “ئاڤا مارك”یان لە دەڤەری رێكانی ناحیەی شێلادزێ لە پارێزگای دهۆك بۆردومان كرد.
به پی زنیاریه كانی خواكورك, تۆپبارانەكە زیانی بە ئاوەدانییەكانی نزیك شوێنەكە و چەند دوكانێكی هاوینەهەوارەكە و ئۆتۆمبیێلی هاووڵاتیانیش گەیاندووە، كە بۆ مەبەستی گەشتیاری سەردانی شوێنەكەیان كردووە.
بە بیانووی بوونی بنكە و بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) سوپای توركیا بەردەوامە لە بۆردومانكردنی ئەو ناوچە سنووریانە و هەندێكجاریش سنووری نزیك گوندەكانیش بۆردومان دەكات.
ماوەیەكەی شەڕی گەریلاكانی پەكەكە و سوپای توركیا لەسەر سنووری نێوان باشوور و باكووری كوردستان دەستیپێكردووەتەوە و بەهۆیەوەش هاووڵاتییانی نیشتەجێی ئەو سنوورە زیانێكی زۆری ماددیان پێگەیشتووە، تا ئێستاش چەندین هاووڵاتی لەو سنوورانە شەهید بوونە.