هاوپەیمانی هەڵوەشایەوە لە بری ئەو پارتی دیموكراسی دادپەروەری دامەزرا, ئارام قادر بوو بە سەرۆك
دوای ئەوەی سەرۆكی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری لە پێناو بەرژەوەندی كەسی هاوپەیمانی جێهێشت, ئارامقادر وەك سەرۆكی كار بە رێكەر دەستی بە كارەكانی كرد, ئەمڕۆ دوای كۆنگرەیەكی ناوخۆیی حزبەكە ناوی هاویەمانی گۆڕاو بە فەرمی ئارام قادر بوو بە سەرۆك.
ئارام قادر یەكێك لە دامەزرێنەرانی هاوپەیمانی نیشتیمانی كە پێشتر یەكێك لە سەركردەكانی كۆمەڵی ئسیلامی بوو بە دەنگی 244 ئەندامی كۆنگرەی هاوپەیمانی لە كۆی 350 بەشداربووی كۆنگرەكە وەك سەرۆكی نوێی هاوپەیمانی نیشتیمانی هەڵبژێردرا.
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر هاوپەیمانی نیشتیمانی كە پێشتر ناوی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری بوو و لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ ناوەكەی گۆڕا، سەرۆكی نوێی هەڵبژارد.
ئارام قادر لە دوای هەڵبژاردنی وەك سەرۆك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “هاوپەیمانی لە بارودۆخێكی زۆر دژواردایە و دەمانەوێت قۆناغی رابردوو جێبهێڵین”.
دوای جیابوونەوەی بەرهەم ساڵح لە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لەگەڵ چەند سیاسییەكی دیكەی كوردستاندا، هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری دامەزراند، بەڵام بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار، جارێكی دیكە بەرهەم ساڵح گەڕایەوە ناو یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و هاوپەیمانی بێ سەرۆك كرد.
هاوپەیمانی خاوەن دوو كورسییە لە پەرلەمانی عێراق، بەڵام لە پەرلەمانی كوردستان هیچ كورسییەكی بەدەست نەهێنا.