به‌هۆی خیانه‌تی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌ره‌وه حه‌شدی شه‌عبی له بازگه‌ی كه‌ركوك سوكایه‌تی به‌كورد ده‌كات
حه‌شدی شه‌عبی له بازگه‌كانی نێوان كه‌ركوك – هه‌ولێر سوكایه‌تی به شۆفێرانی كورد ده‌كات وبه‌شێك له شوفێران گێچه‌لێان پێكراوه‌و سوكایه‌تی و ئه‌شكه‌نجه دراون .
عەقید گۆران عەبدوڵا، گوتەبێژی ئاسایشی کەرکووک ڕاگەیاند: “بەدڵنیاییەوە ئەو زانیارییانە ڕاستن، ئەو مامەڵەکردنەش تەنیا بۆ شۆفێری بارهەڵگر نییە، بەڵکوو هەر کەسێک بۆ هەر مامەڵەیەک سەردانی کەرکووک دەکەن وایە”.
گوتەبێژی ئاسایشی کەرکووک ده‌ڵێت :” له دوای خیانه‌تی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە ئەو دەسەڵاتەی لە کەرکووک سەپێنراوە، مامەڵەیان بەرامبەر بە کورد ناشیرینە و بەتایبەت لە بازگەکاندا مامەڵەیەکی نەشیاو دەکرێت و ناوی کورد لە کۆمپیوتەری تایبەت دانراون و تەنیا بۆ ئیستفزازکردن و شکانی شکۆیانە، جگە لەوە هیچی دیکە نییە”.
عەقید گۆران عەبدوڵا گوتەبێژی ئاسایشی کەرکووک گوتیشی: “دوای ڕووداوەکانی خیانه‌تی ١٦ی ئۆکتۆبەر ئامارێکی مەترسیداری ئەمنی لە کەرکووک تۆمار کراوە، کە چوار هەزار و ٧٨٣ حاڵەتی جۆراوجۆرن و پێکهاتوون لە دزی، ڕفاندن، کوشتن… هیتر تەنیا لەم مانگەدا ١٥٩ حاڵەتی جۆراوجۆری ئەمنی تۆمار کراوە، ئەو دۆخەی لە کەرکووک هەیە ناهەموارە و نابێ بەو شێوەیە بمێنێتەوە، ئەوەش پێویستی بە ڕێککەوتنی سیاسی و یەکڕیزیی ناو ماڵی کوردە“.
له‌م بارەیەوە د.کەمال کەرکووکی بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک-گەرمیانی پارتی گووتی: “من ئاگام لەو بابەتەیە، بەڵام نامەوێ هیچی لەسەر بڵێم، چونکە شارێک داگیر کرابێت، ئەبێ چاوەڕێی چی لێ بکەین؟”.
له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ڕه‌شی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كان بۆ سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان،كه‌ركوك كه‌وته ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی وهێزه‌كانی ئێرانی له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه پێمهاته‌كانی تر له زیادبووندایه.