كوره‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا ئومێدیان به به‌نده‌كانی گۆران ئینزیباته بۆ هه‌ستانه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی جموجۆڵی كوڕه‌كانی نه‌وشیروان هۆكارێك بوو بۆ توڕه بوونی زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی گۆڕان و وەرگرتنی بڕی ٢٥٠ هەزار دۆلاری مانگانە بە نهێنی لە یەکێتی، هەروەها تاپۆرکردنی سەرجەم موڵک و ماڵەکانی گۆڕان بەسەر کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا، جگە لە پەیوەندییە تایبەتەکەی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا لەگەڵ گروپی خیانه‌تكاری ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە داراییەکانیان لە سلێمانی، کێشەی لەنێو بزووتنەوەی گۆڕاندا درووست کردووە و بەشێک لە بەرپرسانی بزووتنەوەکە بە ئاشکرا نیگەرانی خۆیان ده‌رده‌بڕن .
ئێستا خاوه‌نداریه‌تی موڵك و ماڵی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌ژێر قهلهمرهوهی چیا‌و نمای نه‌وشیروان مسته‌فادایه له‌ناو په‌رله‌مانتارانی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستانیشدا كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا گرنگی و بایه‌خێكی زۆر به گۆڕان ئینزبات ئه‌ده‌ن ، گۆرانی ئینزیبات خێزانداره‌و خاوه‌نی بروانامه‌ی سه‌رتایی یه وگۆرانیبێژی میلـلی یه له شاری سلێمانی .
چیای كوڕی نه‌وشیروان مسته‌فا له پۆستێكدا وێنه‌ی ۱۲پهرلهمانتارهكهی بزوتنه‌وه‌ی گۆرانی له‌گه‌ڵ بلاوكردووه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” ئومێدمان زۆرە و گەشبینین بەوەی ئەم خوشک و برایانەمان دەبنە دوانزە سوارەی چەسپاندنی دادی کۆمەڵایەتی و چاکسازی .بە شێوەیەک کە لە ئاستی خواستی خەڵکی کوردستان بە گشتی و گۆڕانخوازاندا بن بە تایبەتی”.
بزووتنەوەی گۆڕان كە لە ۲۵‌ی تەمووزی ۲۰۰۹ بۆ یەكەمجار بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی كرد، بووە هێزی دووەم لە گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستاندا. لە هەڵبژاردنی ۲۰۱۳ بە بەدەستهێنانی كورسییەك كەمتر، پارێزگاری لە پلەی دووەمی خۆی كرد و بە دروشمی چوار ساڵی ئارام، بڕیاری دا بەشداریی لە حكومەت بكات بە وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان و چوار وەزارەت (پێشمەرگە و دارایی و ئەوقاف و بازرگانی)، بەڵام لە هەڵبژاردنی ۲۰۱۸ ژمارەی كورسییەكانی بۆ نیوە دابەزی.