به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی یه‌كێتی له دادگاكان سه‌رۆكی دادگایه‌كی سلێمانی ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه
ئەمڕۆ شەممە ١٠ی ١١ی ٢٠١٨، حاکم شێخ لەتیف، سەرۆکی دادگای نەوجەوانانی سلێمانی و ئەندامی ئەنجومەنی دادوەریی ھەرێمی کوردستان، لە پرێس کۆنفرانسێکدا دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە ئەنجومەنی دادوەری ڕاگەیاند و هۆکارەکەیشی بۆ بە مەڵبەندبوونی دادگا گەڕاندەوە.
حاکم شێخ لەتیف سەرۆکی دادگای نەوجەوانانی سلێمانی گووتی: ”دادگاکانی کوردستان بوونەتە درێژکراوەی لق و مەڵبەندەکان، بۆیە دەست لەکار دەکێشمەوە“.
حاكم شێخ له‌تیف ئەندامی ئەنجومەنی دادوەریی ھەرێمی کوردستان ڕەخنەی له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری گرت و گوتیشی : ”ڕۆژ بە ڕۆژ دەبێتە پاشکۆی حزب و حکوومەت“، لە کاتێکدا ”ئەگەر سەربەخۆ بێت، دەبێتە چەترێک بۆ هەمووان، چونکە دەسەڵاتی دادوەری ھی خەڵک و حکوومەتە و بێلایەنە“.
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له ڕێگه‌ی مه‌ڵبه‌نده‌كانه‌وه په‌لوپۆی هاویشتووه بۆ ناو جومگه‌كانی دادوه‌ری له سلێمانی و یاسا پێشێل ده‌كات و دادوه‌ران بۆ مه‌هام مه‌رامی حیزبی به‌كار ده‌هێنێت .
حاکم شێخ لەتیف جگە لە کارکردنی وەکوو دادوەر لە هەرێمی کوردستان، کاری سیاسیش ئەنجام دەدات و پێشتر پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان بووە.