نوێنهرانی كورد و ههردوو پارێزگای نهجهف و كهربهلا پرۆژە یاسای بودجەی عێراقی رەت دەکەنەوە
ئەمڕۆ شەممە ۱0ی۱۱ی۲۰۱۸، نوێنەرانی هەردوو پارێزگای نەجەف و کەربەلا بەیاننامەیەی هاوبەشیان دەرکردووە و رایانگەیاندووە، کە پرۆژە یاسای بودجەی عێراقی رەت دەکەنەوە، چونکە پێویستییەکانی ئەو دوو پارێزگایە پڕ ناکاتەوە.
پێشتریش نوێنەران و بەرپرسانی پارێزگای نەینەوا رایانگەیاندبوو، کە لە ئامادەکردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ئایندە، داواکارییەکانی خەڵکی نەینەوا و پێویستییەکانی ئەو پارێزگایە لەبەرچاو نەگیراوە.
د.ئەحمەد سەفار، ئهندامی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی :” پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی ئایندە مافی گەلی کوردستانی پێشێل کردووە”.
ئهندامهكهی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی گوتیشی :” ئەگەر بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان وەک لە دەستوردا بە %۱۷ دیاری کراوە، نەگەڕێندرێتەوە، ئەوا پەرلەمانتارانی کورد دەنگ بە پرۆژەیاساکە نادەن و رەتی دەکەنەوە”.
پرۆژە یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ئایندە لەلایەن حکوومەتی حەیدەر عەبادی ئامادە کرابوو و نێردرابوویە پەرلەمان و ئێستاش عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق ”تکا“ لە پەرلەمان دەکات پرۆژەیاساکە پەسەند بکات و نەیگەڕێنێتەوە بۆ حکوومەت.