یه‌كێتی مه‌رج بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوی ئیسلامی داده‌نێت

پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان گه‌رموگوڕ بووه‌ وپارتی براوەی هەڵبژاردنەکانەوبه‌ كارنامه‌و گفتوگۆی گه‌رمه‌وه‌ سه‌ردانی لایه‌نه‌كان بۆ پێهێنان و به‌شداری له‌ حكومه‌ت ده‌كات ،یه‌كێتی چاوی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانه‌ و مه‌رج بۆ هه‌ریه‌ك له‌ گۆران و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ چۆنیه‌تی به‌شداریكردنیان له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داده‌نێت.

ئەحمەد قەدەفەری، جێگری لێپرسیراوی مەڵبەندی شارەزوری یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕاگەیاند: ”لە کابینەی پێشووی حکوومەتدا ھەریەکە لە گۆڕان، کۆمەڵ و یەکگرتوو بەشداربوون، بەڵام ھەموویان وەک ئۆپۆزسیۆن قسەیان دەکرد، ئێستاش لە حکوومەتە خۆجێییەکاندا وەک ئۆپۆزسیۆن قسە دەکەن، بۆ نموونە پارێزگاری سلێمانی گۆڕانە و دەڵێن ئەوە وایە و ئەمە وایە، لە کاتێکدا بەرپرسی شار بەرپرسیارە لە ھەموو شتێکی ئەو شارە“.

جێگری لێپرسیراوی مەڵبەندی شارەزوری یەکێتی ده‌ڵێت :” پێویسته‌ مەرج بۆ ئەو لایەنانە دابنرێت کە بەشداری لە حکوومەتدا دەکەن و نایشارێتەوە، ناکرێت ئەوەی بەشداری لە حکوومەتدا پێ دەکرێت، ”دواتر وەک ئۆپۆزسیۆن قسە بکات“، چونکە ئەگەر لە حکوومەتدا بن، ئەوا دەبێ لە شتی باش و خراپدا ھاوبەش بن، چونکە ئۆپۆزسیۆن وەک ئۆپۆزسیۆنە و حکوومەتیش ھەروا، ھەریەک لەوانە بەجیا ڕۆڵی خۆی دەگێڕێت، بۆیە ”ناکرێت خەڵک لە حکوومەت بێ و لەولاشەوە ئۆپۆزسیۆن بێت“.

Back to top button