بهسره دیسانهوه خۆپیشاندان و داوای سهربهخۆی و بهههرێمبوونی پارێزگاكهیان دهكهن
لە ماوەی ۲۰ ساڵی رابردوودا، حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق نەیانتوانیوە وەکو پێویست خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ دانیشتوانی پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دابینبکەن، لەگەڵ دەستبەکاربوونی هەر کابینەیەکی نوێی حکومەتیش چەندین بەڵێن دراون و بودجەی زەبەڵاحیش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان تەرخانکراوە.
هاووڵاتیانی پارێزگای بەسرە جارێکی دیکە داوای بە هەرێمکردنی پارێزگاکەیان دەکەن، لەبەرامبەریشدا هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نووری مالیکی، داواکەی هاووڵاتییانی بەسرە بە دەستووری دەزانێت و دووپاتیدەکاتەوە، پشتگیری لە هەر هەوڵێکی بە هەرێمبوونی بەسرە دەکەن.
هەندێك لایەنی سیاسی عێراق دروستبوونی هەرێمی بەسرە بە گورزێك بۆ دەسەڵاتەکانی حکوومەت و دەرچوون لە فەرمانەکانی دەوڵەتی پێناسە دەکەن و بە هەرێمبوونی بەسرە ببێتە هۆکارێك بۆ لاوازبوونی دەسەڵاتی حکوومەت.
خۆپێشاندهران توڕهن و داوای پێدانی مافه سەرەتاییەكان و ژیانێكی شایسته دهكهن ، نەبوونی کارەبا، خزمەتگوزاری و بێکاری هاووڵاتییانی پارێزگای بەسرە چەندینجار خۆپیشاندانیان دژ بە دەسەڵاتە یەک لە دوای یەکەکانی حکوومەت ئەنجامداوە، لەبەرامبەریشدا حکوومەت بەردەوام بۆ دامرکاندنەوەی توڕەیی خۆپیشاندەران بەڵێنی جێبەجێکردنی داواکارییەکانی داوە و هیچ ههنگاوێكی نهناوه .