حكومهتی ههرێم و عێراق له سهرههناردهكردنی نهوت ڕێكدهكهون
رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز، لەزاری چەند سەرچاوەیەك بڵاویکردووەتەوە “هەولێر و بەغدا گفتوگۆی فراوانیان لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کەرکووك لە رێگەی بۆڕی نەوتی کوردستان – جەیهان دەستپێکردووە”.
رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز دەڵێت: “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی نەوتی ئێرانی لە بازاڕەکاندا، فشاری خستووەتە سەر بەغدا بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ هەولێر و هەناردەکردنی ۲۰۰ بۆ ٤۰۰ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لەڕێگەی بۆڕی کوردستانەوە کە ۷۰%ـی لەلایەن کۆمپانیای رووسنەفتەوە خاوەنداریەتی دەکرێت”.
فاینانشیاڵ تایمز لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگاداری نێو کۆبوونەوەکان ئاشكرای كردووە “تا کۆتایی ئەم مانگە هەولێر و بەغدا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی کەرکووك رێکدەکەون”.
لەلایەکی دیکەوە، مارتن وار، کۆنسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر لە تویتێکدا نووسیویەتی “لە چەند مانگی رابردوودا لەندەن، بەغدا و هەولێری لەسەر گەیشتن بە رێککەوتن هاندەدا و لە ئەگەری گەیشتن بە رێککەوتن، کاریگەری لەسەر داهاتووی پەیوەندییەکانی هەردوولا دەبێت”.