یه‌كێتی ئاهه‌نگی ساخته بۆ هه‌ڵبژاردن ئه‌گێرێت و نوسراوی ساخته‌یش بۆپۆست بڵاوده‌كاته‌وه
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان نوسراوێكی ساخته‌ی به‌ناوی عادل عه‌بدولمه‌هدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌كات كه وه‌زاره‌تی دادی عێراقی وهرگرتووهوكاندێدێكی یه‌كێتی بۆ ئه‌و پۆسته ئاماده‌كردووه .
یه‌كێتی له ڕێگه‌ی میدیاكانیهوه نوسراوه ساختهكهیان بلاو كردووه‌ته‌وه بانگه‌شه‌ی ته‌زویریشی بۆده‌كه‌ن كه خالید شوانی لەسەر پشکی یەکێتی بۆ پۆستی وەزیری دادی عێراق کاندید کراوە.
یه‌كێتی ماخۆلانی ساخته‌كاری لێی داوه‌و هه‌م ئاهه‌نگی ته‌زویر ده‌گێرێت و هه‌میش هه‌واڵی ساخته له ڕێگه‌ی میدیاكانیهوه بڵاو ده‌كاته‌وه ،لای خۆیه‌وه شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی ڕاگەیاند: ”ئەو نووسراوە ساختەیە و لەلایەن یەکێک لەوانەی ناویان لە نووسراوەکەدا ھاتووە، بڵاو کراوەتەوە“.
پەرلەمانتارەكهی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،له فراكسیۆنی پارتی گوتیشی : ”حەق نییە خەڵک ئەوەندە لەسەر پۆستەکان قسە بکات، بەڵکوو دەبێ لەسەر ئاساییکردنەوەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان قسە بکەن“.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا گوتیشی :” حکوومەتی عێراق بە پێی خاڵ پۆست دابەش دەکات، بەو پێیەش پارتی مافی خۆیەتی سێ وەزارەتی ھەبێت، ”ئەگەر یەکێتیش خۆی بە بەشخوراو دەزانێت، ئەوا دەبێ داوای وەزارەت بکات”.