ئەدهەم بارزانی: بەتووندی دژی مالیكی هاتە سەر خەت
خواكوڕك
سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی و هەڵەبجە رایگەیاندبەعس وەكو مالیكی بیریان دەكردەوە، بۆیە كەوتنە زبڵدانی مێژووەوە، گومانی تێدا نییە بەردەوامبوونی مالیكی لەسەر ئەم بیركردنەوانە، بە هەمان شوێنی دەگەیێنێت، بۆیە دەبێ مالیكی عەقڵ و مەنتیق و بیركردنەوەیەكی دروستی هەبێت، چونكە ئێمە میللەتێكین و دەبێ هەبین و هیچ كەسێك ناتوانێ ئێمە بشكێنێ”.
هەر لەدرێژەی قسەكانی دا ئەدهەم بارزانی بۆ مالپەری فەرمی پارتەكە دەلێت، دوای ئەوەی نووری مالیكی شكستی گەورەی خوراد و دەسەڵات لە دەستیدا نەما لە عێراق و، كەسێكی تر دروست بوو لە حزب و نەتەوە و مەزهەبی خۆی كە حەیدەر عەبادی)ـیە و دەسەڵاتی گرتە دەست، تووشی شكستێكی گەورە بوو لە هەموو روویەكەوە”.
هەروەها گوتیشى: “ئێستا مالیكی كە دەبینێ هیزی پێشمەرگە ئەم سەركەوتنە گەورانە تۆمار دەكات دژ بە تیرۆریستانی داعش، لەلایەكی تریشەوە ئەو سوپایەی عێراق كە سەددام حوسێن و عەلی حەسەن مەجید و كەسانێكی شۆڤینی دژ بە كورد بەكاریان هێنا و دەیانەویست كوردستانی پێ داگیر بكەن، مالیكـیش بەم دید و بۆچوونە دەیەویست ئەم هێزە بەم شێوەیە بۆ وێرانكردن و داگیركردنی كوردستان بەكار بێنێت، بەڵام ئەوەتا ئێستا مالیكی دەبینێ هەر ئەم هێزە لە چەند شوێنێكدا هاوسەنگەر و هاوكارە لەگەڵ هیزی پێشمەرگە دژ بە تیرۆریستانی داعش، ئەمەیش بۆ مالیكی و هاوبیرانی كە بە دیدێكی تەسكەوە سەیری بابەتەكان دەكەن، قابیلی قەبووڵ نییە، بۆیە مالیكی لە ڕووی دەروونییەوە ناچار بووە دەسەت ببات بۆ ئەم لێدوانانە”.
ئاماژەیشی دا: “ئێمە سەد ساڵە بەسەر چوار دەوڵەتدا دابەش كراوین، لە ماف و ئازادیمان خوراوە و زۆرمان زوڵم و تاوان بەرانبەر كراوە، بۆیە هەردەبێ تامی ئازادی بكەین. ئەوانەشی كار دەكەن بۆ ئەوەی رێگە لەم ئازادییەی میللەتی كورد بگرن، ناتوانن هەرگیز پێشمان پێ بگرن”.