هاوپەیمانان لە سنوری مەخموور گرووپێكی داعشی بۆردوومانكرد

 

دوای زیاد بوونی جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش لەناوچە كوردسانیە داگیركراوەكان, پێشمەرگەو هاوپەیمانان بەردەوامن لە راوە دوونانی تیرۆریستان, لەم چوار چێوەیە ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بنكەكانی چەكدارانی داعش لە دەوروبەری مەخموور دەكەنە ئامانج.
بە پێی زانیاریەكانی خواكوڕك : “سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە 10/11/2018، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان لە دۆڵەكانی بۆر، شۆڕ و بچووك لە چیای قەرەچووخ چەند بنكەیەكی چەكدارانی داعشیان بۆردومانكرد”.

سەرچاوەی زانیارەیەكان گوتیشی: ” تا ئێستا زیانەكانی داعش لە ئەنجامی بۆردومانەكان نەزانراون”.

ئەمە لەكاتێكدایە كە ماوەیەكە چەكدارانی داعش لە عێراق دەستیان بە ھێرش و تەقینەوە كردووەتەوە. شەوی 8/11/2018 بۆ یەكەمجار لە دوای كۆنتڕۆڵكردنەوەی سەنتەری شاری مووسڵ لە دەست چەكدارانی داعش، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە نزیك یەكێك لە ریستورانتەكانی شارەكە تەقیەوە، بەهۆیەوە 2 كەس كوژران و نزیكەی 14 كەسی دیكەش برینداربوون.

Back to top button