دەستەی كۆمسیۆنی باڵای عێراق بە بڕیاری پەرلەمان گەڕایەوە سەركارەكەی
دوای ئەوەی بە هۆی بە كارهێنانی تەكنیكی نوێ لە هەڵبژاردنەكانی 12ـی ئایار زۆرترین رەخنە لە پرۆسەی هەڵبژاردن گیرا, دواجار دەستەی كۆمسیاران بە بڕیارێكی پەرلەمان و ئەنجومەنی دادوەری سڕكرا, لەكۆبونەوەی رۆژی 10ی تشرینی دووەمی 2018ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا، دەنگدان لەبارەی دەستبەكاربونەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەنجامدراو، بڕیاردرا بە گەڕانەوەیان بۆ سەر كارەكانیان و پەرلەمانتارێكی گۆڕانیش لەپەرلەمانی عیراق دەنگدانەكە بە پێچەوانەی بەرنامەی كاری دانیشتنەكە ناودەبات و دەڵێت: “لەهەوڵەكانمان بۆ بانگهێشتكردنی كۆمسیاران بەردەوام دەبین”.
بەهار مەحمود پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاندووە: “بەرنامەی كاری دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران لەدوو برگە پێكهاتبوو لە بڕگەی یەكەم بەپێی رێككەوتنی پێشتر دەنگدان كرا لەبارەی گەڕاندنەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كە بەهۆی هەڵبژاردنی 12ی ئایاری پەرلەمانی عیراق كارەكانیان هەڵپەسێردرابوو بەپێی زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران گەڕانەوە سەركارەكانیان، كەئەوەش پێچەوانەی بەرنامەی كاری دانیشتنەكە بوو”.
گوتیشی: “ئێمە لەهەوڵە یاساییەكانمان بەردەوام دەبین بۆ بانگهێشتكردنی كۆمسیاران بۆ پەرلەمانی عیراق و بەدواداچوون لەبارەی كەمكورتیەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق”.
راشیگەیاند، لە بڕگەی دووەمدا لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمانی عیراق دەنگدانی لەبارەوە كراو بەپێی زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران لیژنەكانیش دیاریكران.
بەهار مەحمود پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عیراق ئاشكراشیكرد، لە دانیشتنەكانی داهاتوو سەرۆكایەتی لیژنەكان دیاریدەكرێن و كوردیش پشكی لەو لیژنانە بەردەكەوێت.