حەسەن نەسرولا هەڕەشە لە ئیسرائیل دەكات

 

دوای ئەوەی فشارەكان بۆ سەر ئێران بە هۆی سزاكانی ئەمریكا زاتر بووە, ئیسرائیل هەڕەشەی زیاتر لە ئێران دەكات, لە وەڵامی ئیسرائیل, حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنانی گوتی: “هەر هەنگاوێكی دوژمنكارانەی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، زۆر بەتوندی وەڵام دەدرێتەوە و هەراسانكردنەوەی لوبنان هەرگیز قبووڵ ناكرێت”.

ئەم قسانەی ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنانی لە میانەی فێستیڤاڵی رۆژی شەهید “یوم الشهید”ـدا لە شاری بەیرووت هاتوون و دووپاتیكردەوە، “مووشەكە بەرگرییەكانمان و تواناكا سەربازییەكانمان لەكاتی خۆیدا بەكاردەهێنین”، گوتیشی: “ئاسایش و سەقامگیری لوبنان كە پێشتر لەژێر رەحمەتی نەیاران بوو، ئێستا بەهۆی ئەو توانایەمانەوە پارێزراوە، هەربۆیەش بەم دواییانە دەبینین باڵانسی هێز گۆڕاوە و دوژمنەكانمان زۆر گرنگی بە سیستەمی بەرگری مووشەكی دەدەن”.

نەسروڵڵا هەموو ئەو وڵاتانەی ناوچەكەشی شەرمەزار كرد، كە هەوڵ بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل دەدەن، چونكە وەك ئاماژەی پێدا، “ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان دانپێدانانە بە ئیسرائیل و هەموو ئەو تاوانانەی لە ناوچەكە ئەنجامیداون”، داواشی لە سەرانسەری وڵاتانی ناوچەكە كرد، “رێگە بە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل نەدەن و بەرامبەریان بێدەنگ نەبن و هەمیشە دەنگی ناڕەزایی لەدژیی تەلئەڤیڤ بەرز بكەنەوە”.

Back to top button