یهكێتی چاوهڕێی پارێزگای سهپێنراوی كهركوكه و له بهغدا له هەوڵی رازیکردنی لایەنەكاندایه
بە بیانووی رێكکنەکەوتنی لایەنەکان له كهركوك پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووك نهچووهته پهرلهمانی عێراق و سوێندی یاسایی نهخواردووه ،یهكێتی چاوەڕوانی کۆتایی هاتنی ماوەی یاسایی سوێندخواردنی راکان سەعید جبووری پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک دەكات و له بهغدا له هەوڵی رازیکردنی لایەنەكانی عێراقدایە، بۆ دانانی پارێزگارێك لە پشكی حزبەكەی.
بێستوون زەنگەنە، پەرلەمانتاری عێراق له فراكسیۆنی یهكێتی راگەیاند: “بۆچوونێكی باش ھەیە لە بەغدا، بۆ دانانی پارێزگارێكی كورد لە كەركووك، بەتایبەتی یەكێتی كە لەدوایین ھەڵبژاردن ۶ كورسی لە شارەكە بەدەستھێناوە، بۆیە پۆستی پارێزگار بە ھەقی خۆی دەزانێت پارێزگار لە یەكێتی بێت”.
پهرلهمانتارهكهی یهكێتی له بهغدا گوتیشی: “راكان سەعید ناتوانێ لە پۆستەكەی بمێنێتەوە، بەڵام وەزیر و پارێزگارەكان دەتوانن تا سێ مانگ لە پۆست و بەڕێكردنی كاروبارە ئیدارییەكانیان بەردەوام بن، بەڵام ئەو دەبینێ كە بۆشایی لەنێو ماڵی كوردی ھەیە و ناكۆكی لەنێوان لایەنە كوردستانییەكان ھەیە، ئەویش ئەو ھەلەی قۆزتووەتەوە”.
لای خۆیهوه محەممەد کەمال، سەرۆکی لیستی برایەتی لە ئەنجوومەنی پا رێزگای کەرکووك دەڵێت: “پێویستە قایمقامی كەركووك كارە ئیدارییەكانی شارەكە بەڕێوەببات و ئەو بۆشاییە دەستووریی و یاساییە پڕبكاتەوە و تا كەسێك وەك پارێزگاری كەركووك دیار دەكرێت”.
سەرۆکی لیستی برایەتی لە ئەنجوومەنی پا رێزگای کەرکووك دهشڵێت: “نەڕۆیشتنی پارێزگاری سەپێندراو بۆ ئەوەیە كە درێژە بەو پڕۆژانە بدات كە ھەیەتی بۆ تەعریب كردن و زێدەڕۆییەكان لە كەركووك. ئەگەر پەرلەمانی عێراق لەسەر ئەوە رەزامەند بێت ھەڵەیەكی گەورەی كردووە و دەستووری پێشێل كردووە”.
خیانهتی 16ـی ئۆكتۆبەر خیانەتێكی جەرگبڕ بوو لە مێژووی گەلی كورددا، كە باڵێكی سیاسیی حیزبێكی كوردی هاوكاریی دوژمنیان كرد تا كەركووك داگیر بكەن، ئامانجیش ئەمانە بوون، عەرەباندنی كەركووك و دەستبەسەرداگرتنی ئابووریی كەركووك و هەڵوەشاندنەوەی ئیدارە كوردییەكەی و درووخستنەوەێ ڕێژەیەكی زۆر لە كورد لە دامودەزگاكانی كەركووك هەروەكوو ڕژێمی پێشووی سەددام حوسێن بەرانبەر كورد كردی.