خاشوقچی دوای خنكاندنی له‌لایه‌ن پزیشكێكی پسپۆڕی توێكارهوه جه‌سته‌ی پارچه پارچه ده‌كرێت
به گوێره‌ی گوته‌كانی نه‌زیف كرمان، سه‌رۆكی به‌شی به دواداچوونه‌كان جه‌مال خاشوقچی خنكێنراوه و كیسێكیان خستووه‌ته سه‌ری و هه‌ناسه‌یان لێبڕیوه.
نه‌زیف كرمان، سه‌رۆكی به‌شی به دواداچوونه‌كان له رۆژنامه‌ی “سه‌باح”ی توركی ئاشكرای ده‌كات، دوایین گوته‌كانی خاشوقچی به‌ر له‌وه‌ی گیان له‌ده‌ست بدات، ده‌ڵێت: “من ده‌خنكێم، ئه‌و كیسه له‌سه‌رم لابده‌ن، من فۆبیام هه‌یه”.
سه‌رۆكی به‌شی به دواداچوونه‌كان ده‌شڵێت :”ئه‌و تیمه سعوودیه له ناو كۆنسوڵخانه ته‌رمی خاشوقچیان پارچه پارچه كردووه، كیسی نایلۆنیشیان راخستووه بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له چوونه ده‌ره‌وه‌ی خوێنی خاشوقچی بكه‌ن”.
نه‌زیف كرمان، سه‌رۆكی به‌شی به دواداچوونه‌كان گوتیشی :” پرۆسه‌ی له‌توپه‌تكردنی جه‌سته‌ی خاشوقچی، له‌لایه‌ن پزیشكێكی پسپۆڕی توێكاری سعوودی بووه به‌ناوی “سه‌ڵاح ته‌بیقی” و ماوه‌ی ۱۵ خووله‌كی خایاندووه، دواتريش پارچه‌كانی جه‌سته‌ی ئه‌و رۆژنامه‌وانه، له رێگه‌ی ۵ جانتای گه‌وره‌وه به ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌تی كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه گوازراوه‌ته‌وه”.
جه‌مال خاشوقچی، رۆژنامه‌وانی نه‌یاری سعوودیه و ره‌خنه‌گره له سیاسه‌ته‌كانی بنه‌ماڵه‌ی ئالسعود، به‌تایبه‌تیش له دوای هاتنه ده‌سه‌ڵاتی محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازادی جێ‌نشین، رۆژی ۲ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو، سه‌ردانی كۆنسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی كرد له ئیستانبول، به‌ڵام داوتر هه‌واڵی كوژرانی بڵاوبووه‌وه.