گروپی خیانه‌تكاری ۱٦ـى ئۆکتۆبەر مانگێكه ڕێگه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتیان بۆ ئێران لێگیراوه
دواى ڕاگرتنى هەناردەکردنى نەوتى کەرکوک بۆ ئێران،حكومه‌تی عێراق ڕێكه‌وتنی نوێ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ئاماده‌كاری هونه‌ری هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك له ڕێگه‌ی بۆریه‌وه بۆ توركیا ته‌واو بووه.
ئەحمەد عەسکەرى سەرۆکى لیژنەى وزە لە ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا به ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگەیاند”حکومەتى عێراق ناردنى نەوتى کەرکوکى بۆ ئێران ڕاگرتووە، ئێستا دەیەوێ نەوت بۆ تورکیا بنێرێت.”
سەرۆکى لیژنەى وزە لە ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک گوتیشى”تەنها دەرەچە بۆ ناردنى نەوتى کەرکوک بۆریە نەوتیەکانى هەرێمی كوردستانە، هەندێک زانیارى هەیە هەرێم و بەغدا دوو هەفتە لەمەوبەر لەسەر ئەو پرسە رێککەوتوون.”
نه‌وتی كه‌ركوك پێشتر لەرێگەى تانکەرەوە رۆژانە تا ۳۰-٤۰ هەزار بەرمیل نەوت به ڕێگه‌ی نایاسایی نێردراوە بۆ ئێران، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ ئێران به‌سه‌رپه‌رشتی گروپی خیانه‌تكاری ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر بوو كه رێكه‌وتنێكی نهێنی و ژێر به‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كان ئه‌نجام دابوو بۆ به قاچاغبردنی نه‌وتی كه‌ركوك .
نەوتى کەرکوک تاپێش خیانه‌تی ڕه‌شی ۱٦ ى ئۆکتۆبەرى ساڵى رابردووله‌لایه‌ن گروپێكی خیانه‌تكاری ناو یه‌كێتی به سه‌رپه‌رشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌ی توركیا ده‌كرا ، بەڵام دواى خیانه‌تی ڕه‌شی۱٦ ى ئۆکتۆبەر کاتێک لاهور جه‌نگی ئه‌ندازیاری خیانه‌ته‌كه له‌گه‌ڵ هێزه ئێرانیه‌كان و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ڕێكه‌وتن و باڵادەست بوون، نەوتەکەیان به ته‌نكه‌ر بۆ ئێران هه‌نارده ده‌كرد .