سهرۆكوهزیرانی ههرێم دەزگایەکی تایبەت بە کۆنترۆڵی خۆراک و دەرمان پێکدێنێت
رۆژی ۱٦ی۱۰ی۲۰۱۸، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی لەبارەی مامەڵەکردن بە دەرمانەوە دەرکرد،لهیهكێك له بڕیارهكانی سهرۆكوهزیرانی حكومهتی ههرێمی كوردستاندا هاتووهو دهڵێت :سەرجەم ئەوانی مۆڵەتی کڕین و فرۆشتنی دەرمانیان هەیە دووبارە مۆڵەت وەربگرنەوە و وەزارەتی تەندروستیش تاکە لایەنە کە مافی تۆمارکردن و پێدانی مۆڵەتی هەیە، هەر کەسێکیش بە قاچاخ مامەڵە بە دەرمان و کەرەستەی پزیشکییەوە بکات سزادەدرێت.
فرسەت سۆفی، ئەندامی لیژنەی چاکسازیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند:” نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندی نیشانداوە بۆ دروستکردنی دەزگایەکی تایبەت بۆ کۆنترۆڵی خۆراک و دەرمان، هاوشێوەی ئەمریکا و وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهان کە ئەو دەزگایە راستەوخۆ لەلایەن باڵاترین دەسەڵاتەوە بەڕێوەدەبرێت”.
ئەندامهكهی لیژنەی چاکسازیی ھەرێمی کوردستان گوتیشی:”بیرۆکەکە لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە رەزامەندی لەسەر دراوە و ئێستا لە قۆناخی کۆتاییدایە، بەوپێیە ئیدی کۆنترۆڵی دەرمان و خۆراک لە دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانە و نێوخۆش لەلایەن ئەو دەزگایەوە کۆنترۆڵدەکرێت”.
له بریارێكی تری سهرۆكوهزیرانی ههرێمی كوردستاندا دهڵێت :” پێویستە وەزارەتی تەندروستی چاوخشاندنەوە بکات بە تۆماری کۆمپانیاکان ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان: راگرتنی دامەزراندن و تۆمارکردنی کۆمپانیای نوێ تاوەکو بڕیاری نوێی لەبارەوە دەدرێت”.