ئه‌بو به‌كر هه‌ڵه‌دنی : ده‌بینه ئۆپۆزسیۆن و گوشار له حكومه‌ت و کار بۆ خواستەکانی خەڵک ده‌كه‌ین
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ۳۰ ئه‌یلول بۆ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌نگه‌كانی دابه‌زی ،لای سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو دابه‌زینی ده‌نگه‌كانی چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو ،ئێستا یه‌كگرتوو بریاری داوه كه به‌شداری پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌كات و ببێته ئۆپۆزسیۆنێكی پیشه‌ی و ده‌رگای به رووی گفتوگۆكان له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ته‌وه له‌سه‌ر لایه‌نه‌كان داخستووه .
ئەبوبەکر ھەڵەدنی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، ڕاگەیاند: “بڕیاری بوون بە ئۆپۆزسیۆنی یەکگرتوو پەرچەکرداری پاشەکشە و کەمی دەنگەکانمان نییە، بەڵکوو ھەڵسەنگاندنێکی وردە بۆ واقیعی سیاسیی ھەرێمی کوردستان کە نیشانەی ھەموو کۆمەڵگەیەکی زیندوو ئەوەیە، ھەم دەسەڵات ھەبێت، ھەم ئۆپۆزسیۆنێکی کارا ھەبێت، بۆیە ئێمە لەو ڕوانگەیەوە پاش ھەڵسەنگاندن و دیراسەکردنی دۆخی سیاسیی ھەرێمی کوردستان، ھەنگاوی ئۆپۆزسیۆنبوونمان ناوە و دەبین بە ئۆپۆزسیۆن“.
ئەندامه‌كه‌ی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان گوتیشی :” تەنیا لە کوردستاندا ئۆپۆزسیۆنی نەرێنی و ئەرێنی و زبر و نەرم و ڕادیکاڵ ھەیە، ”چونکە ئۆپۆزسیۆن ھەر ئۆپۆزسیۆنە“. بەڵام، ”گرنگ ئەوەیە چاودێریی دەسەڵاتی جێبەجێکردن بکات، گوشار بۆ کەموکوڕییەکانی حکوومەت درووست بکات، کار بۆ خواستەکانی خەڵکی بکات، ھەروەھا دەسەڵات ناچار بکات بە ئەنجامدانی چاکسازی“. بۆیە حزبەکەیان بڕیاری داوە ئۆپۆزسیۆنێکی پیشەییانە بێت.
ئەبوبەکر هەڵەدنی ئاشکرای کرد کە لە ماوەی ٦ مانگ یان ساڵی جارێك لەنێو جەماوەری یهكگرتوود هەڵسەنگاندنێک بۆ کارەکانی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمان دەکەن.۰