باڵه‌كانی یه‌كێتی له‌سه‌ر كاندیدبونی بێگه‌رد تاڵه‌بانی و رێواس فایه‌ق ناكۆك و دژ به‌یه‌كن
باڵەکانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە نێوان هه‌ریه‌ك له ڕێواس فایەق و بێگەرد تاڵەبانی له سەر کاندیدکردنی کەسێکیان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ناکۆکن و لە ململانێدان.
رەھبەر سەید برایم، بەرپرسی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی گووتی :” یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان چاوی له پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانه‌و ژنێكی بۆ ئه‌و پۆسته كاندید كردووه و ڕێواس فایەق و بێگەرد تاڵەبانی كاندیدی یه‌كێتین بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كردستان “.
د. رێواس فایەق، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت :” ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیم و پێنج ساڵ ئەزموونی كاری په‌رله‌مانتاریم هه‌یه و دکتۆرام لە یاسا هەیە، خۆم بە شایستەی وەرگرتنی ئەو پۆستە لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەزانم”.
هاوكات بێگه‌رد تاڵه‌بانیش ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و په‌رله‌مانتاری یه‌كێتییه له په‌رله‌مانی كوردستان.