لە کۆشکی ئێلیزە لە پاریس ۷۰ ووڵات یادی کۆتاییهاتنی جەنگی یەکەمی جیهانی یان كرده‌وه‌

لە ڕێوڕەسمێكدا نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ۱۱ی۱۱ی۲۰۱۸ لە کۆشکی ئێلیزە لە پاریس یادی كۆتایهێنانی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م بەڕێوە چوو، تێیدا ئیمانوێل ماکرۆن پاش ڕێوڕەسمێکی بەشکۆی نیشتمانی و سەربازی، وتارێکی پێشکەش کرد.

لە ڕێوڕەسمەکەدا لە کۆشکی ئێلیزە لە پاریس” دۆناڵد ترەمپ، سەرکۆماری ئەمریکا، ڤلادیمیر پۆتین، سەرکۆماری ڕووسیا، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرکۆماری ئیسرائیل،، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا، ئەنجێلا مێرکێل، ڕاوێژکاری باڵای ئەڵمانیا و سەرۆکی دەیان وڵاتی دیکە و سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەشدار بوون”.

ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی کۆتاییهاتنی جەنگی یەکەمی جیهانی لە پاریس، لە ڕێوشوێنێکی توندی ئەمنی و بە بەشداریی زیاتر لە ۲۰ هەزار هێزی پۆلیسی فەرەنسا بەڕێوە دەچێت.

جەنگی جیهانی یەکەم یاخود جەنگە گەورەکە لە ۲۸ی تەمموزی ساڵی ۱۹۱٤ لە ئەوروپا دەستیپێکرد و لە ۱۱ی تشرینی دووەمی ساڵی ۱۹۱۸ کۆتای هات.

لەو جەنگەدا ۷۰ ملیۆن سەرباز کە ٦۰ ملیۆنیان ئەوروپی بوون دژ بە یەک چوونە بەرەکانی جەنگ.

بەهۆی جەنگەوە ۳۷ ملیۆن هاووڵاتی مەدەنی و سەرباز گیانیان لەدەستدا، هەر بەهۆی جەنگەوە ئەنفلەوەنزایەک بڵاو بووەوە کە بە “ئەنفلوەنزای ئیسپانی” ناسرابوو، زیاد لە ۵۰ ملیۆن کەسی کوشت.

Back to top button