بەبەڵگە: بە پێی نوسراوێك پەكەكە وەك بەكرێگیراوی ئێران لە ناوچە سنوریەكان مامەلە دەكات

 

لەدوای ئەوەی جەمیل بایك بوو بە سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان, پەكەكە زیاتر كەوتە ژێر هەژموونی سیاسەتەكانی ئێران, لە ئێستاشدا بڵاوبوونەوەی نووسراوێكی نهێنی كە نازانرێت مێژووەكەی بۆ كەی دەگەڕێتەوە كە لە لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ كۆمسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی نێردراوە پەیوەندی نێوان پەكەكە و قەرارگەی ڕەمەزان ئاشكرا دەكات.
نووسراوەكە كە لە فەرماندەیی سوپای پارێزگاكانی ڕۆژئاوای وڵات بۆ كۆمسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی نێردراوە و تایبەتە بە پەیوەندیی نێوان سوپای پاسداران و كۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە)، تیایدا ئاماژە بە ئەوە دراوە كە پەكەكە لەلایەن قەرارگەی ڕەمەزانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هاوكاریی لۆجستی و ڕاداریی دەكرێت.
هەر لەو نووسراوەدا باس لە ئەوە كراوە كە لەبەرامبەر ئەو هاوكاریكردنەدا دەبێت پەكەكە چاودێری چەند ناوچەیەكی سنووریی دیاریكراو بكات و زانیاریی لەبارەیانەوە بدات بە قەرارگەی ڕەمەزان ، ئاماژەش بە ئەوە دراوە كە بەپێی رێككەوتنێكی دوولایەنە هیچ جۆرە تێكهەڵچوونێك لەنێوان پەكەكە و هێزە چەكدارەكانی ئێراندا ڕوو نادات.

ئەمەی خوارەوە دەقی نووسراوەكە و وێنەیەكی نووسراوەكە:-

لە فەرماندەیی سوپای پارێزگاكانی ڕۆژئاوای وڵات
بۆ كۆمسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی
بابەت: بەردەوامی پەیوەنییە مەرجدارەكان لەگەل پەكەكە

بە پێی ڕێككەوتنی ١-٦٤٣ لەگەڵ گرووپی پەكەكە،
ئەم لایەنە هیچ جۆرە تێكهەڵچوونێك لەگەل هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجام نادات و كێشەیان بۆ درووست ناكات. هەر جۆرە پێشێلكارییەكی ئەم ڕێككەوتنە دەبێتە هۆی ئەوەی كە قەرارگای ڕەمەزان پێداچوونەوە بە هاوكارییە لۆجیستی و ڕادارییەكانی بۆ پەكەكە بكاتەوە.

هەروەها، پەكەكە پێویستە چاودێری سنوورەكانی ٧، ٨، ١١، ١٦، ١٧ بكات و زانیاری سەبارەت بەم سنوورانە بە قەرارگای ڕەمەزان بدات. بە پشت بەستن بە فەرمانی فەرماندەیی سوپا، ئەندامانی ئێرانی ئەم گرووپە (پەكەكە) بەرەوڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبنەوە ئەگەر بگەڕێنەوە ناو خاكی ئێران. بەڵام ئەگەر ئەندامانی عێراقی، توركییەی و سووری ئەم گرووپە بێنە ناو خاكی ئێران، ئەوا چەك دەكرێن و ڕەوانەی بنكەی سەرەكی پەكەكە دەكرێنەوە.

Back to top button